riklam

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: لیستی 162 به‌ رۆئیای مام كار ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:39 AM - 2018-05-02
.

.

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت: یه‌كێتی نابێته‌ به‌شێك له‌ سیاسه‌تی ئیقلیمی و تافه‌گه‌ری و ڕێگری له‌ داگیركردنی خاكی كوردستان ده‌كات.

له‌میانه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیدانی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ته‌قته‌ق هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و سه‌رۆكی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی له‌ به‌غدا به‌ رۆئیای سه‌رۆك مام جه‌لال كار ده‌كات و یه‌كێتی نابێته‌ به‌شێك له‌ سیاسه‌تی ئیقلیمی و تایفه‌گه‌ری.

وتیشی: یه‌كێتی پارێزه‌ری مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان ده‌بێت له‌به‌غدا و ڕێگه‌ له‌ داگیركردنی خاكی كوردستان ده‌گرێت و پێویسته‌ یه‌كێتی به‌ تیمێكی به‌هێزه‌وه‌ له‌ به‌غدا بێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket