لاهور شێخ جه‌نگی: یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵویسته نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان نابێت
ی.ن.ک 11:03 AM - 2018-05-02.
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌وڵی بچووكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌ده‌ن و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕانكاری حزبی و حكومی ده‌كه‌ین.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2-5-2018 لاهوری شێخ جه‌نگی به‌شداری له كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیدانی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ته‌قته‌ق كرد و و تارێكی پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند: نه‌یاره‌كانمان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌وڵی بچووكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌ده‌ن و ئێوه ده‌بێت یه‌كێتی سه‌ربه‌رز بكه‌نه‌وه و به گوڕ و تینه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن چونكه ئه‌م ههڵبژاردنهبۆ میلله‌ته‌كه‌مان چاره‌نووسسازه.
وتیشی: یه‌كێتی پێشه‌نگی قوربانیدانه و هه‌رگیز یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێسته نهتهوایهتییهكانی خۆی نابێت و ته‌نها یه‌كێتی و نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی ده‌توانن به‌رگری له مافه‌كانی كورد بكه‌ن له به‌غدا، چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره.
لاهوری شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه داهاتووی میلله‌ته‌كه‌مان به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ئێمه به‌بێ سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ڵبژاردن به‌ڕێ ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌م به گوڕ و تینه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
لاهوری شێخ جه‌نگی وتیشی: دوای هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری حزبی و حكومی ده‌كه‌ین و یه‌كێتی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه.
دواتر هه‌رێمی كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پارێزگای هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند كه پێویسته یه‌كێتی به تیمێكی به‌هێز له به‌غدا بیت و به ڕوئیای سه‌رۆك مام جه‌لال كار ده‌كات و یه‌كێتی سه‌رچاوه‌ی هێز بووه بۆ باكوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان.
پاشان ئارێز عه‌بدڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و كاندیدی لیستی 162 ڕایگه‌یاند: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاره‌سات بوو و هه‌ڵه‌مان كرد كه له سی حوزه‌یراندا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانیمان درێژكرده‌وه كه ئه‌مه كاره‌ساتی گه‌وره‌ی دروستكرد و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه مه‌سعود بارزانی بڵێت حساب بۆ هیچ كه‌سێك ناكه‌م.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26