riklam

بادینان ده‌نگی بۆ لیستی 162 ده‌بێت

ی.ن.ک‌‌ 09:47 AM - 2018-05-02
.

.

له‌ سنووری بادینان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامه‌، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان و موسڵ، به‌ یاوه‌ری له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی و لێپرسراو و ستافی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ی زاخۆ سه‌ردانی ناوچه‌ی دۆسكی كرد.

 سه‌ره‌تا له‌ گوندی بێشینكێی ناحیه‌ی مانگێشك له‌ ئاپۆڕایه‌كی گه‌وره‌و به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی پێشوازیكران.

كه‌مال تاهیر سه‌عید دۆسكی كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی و رێبازی مامی ئاماده‌ كردبوو، جیا له‌وه‌ی گوندی بێشینكێ سروشت سه‌وزی پۆشی بوو ئاڵای سه‌وزی یه‌كێتیش گونده‌كه‌ی سه‌وزتر كردبوو، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ دیاره‌ یه‌كێتی و ئه‌م سنووره‌ زۆر پێویستیان به‌ یه‌كتره‌، خه‌باتی ئێوه‌ شه‌هیدانی ئێوه‌ زۆرتر له‌ ریزی یه‌كێتی بوون، به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌ ئازادی و ئاوه‌دانی دووربن، بۆیه‌ لیستی 162 ی په‌رله‌مانی داهاتووی عیراق پێویستی به‌ ئێوه‌یه‌و ئێوه‌ش پێویستان به‌و لیسته‌یه‌ .

نابینم له‌ ئاست گه‌وره‌یی و دڵسۆزی و خه‌باتی ئێوه‌و سروشت و خاك و ئاوی سنووره‌كه‌تان وه‌ك پێویست خزمه‌تكرابن، هیمه‌ت بكه‌ن بۆ تیمی یه‌كێتی تا خزمه‌تی زیاتر بكرێن .

جه‌ماوه‌رو كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و گونده‌ش وه‌فاو دڵسۆزیان بۆ رێبازی مام ده‌ربڕی و به‌ڵێنی سه‌رخستنی لیستی 162 یاندا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket