كوردێك خه‌ڵاتی وه‌رشه‌ی هاوبه‌شی شێوه‌كارانی ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرێت
تاراوگە 05:25 PM - 2018-05-01.
ئه‌ڵمانیا.. هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار سروه مه‌حمود له دیداری PUKmedia دا كه خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌رشه‌ی هاوبه‌شی شێوه‌كارانی له نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیا وه‌رگرت.
كچه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار سروه مه‌حمود به‌هره‌یه‌كی پرشنگدارو توانایه‌كی بێسنور‌و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌و سه‌لیقه‌یه‌كی وردی هێڵكاری و ورده‌كاری قه‌ڵه‌م و تێڕوانینێكی هونه‌ریانه بۆ سروشت و وزیه‌كی مژده‌به‌خش، خوێندكاری دواقۆناغی په‌یمانگای ئێوارانی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی بووه. ئه‌گه‌رچی نیشتمانی به‌كۆڵی خۆیداو ماوه‌یه‌كی كه‌مه له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێبووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه له ژیان و جه‌نجاڵی تاراوگه‌و ئاواره‌ییدا توانیوێتی زوو خۆی بدۆزێته‌وه‌و له‌وه‌ش زیاتر هه‌نگاوی باشی ناوه تا هه‌م خۆی بناسێنێت له كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیدا هه‌م هونه‌رو كلتوره‌كه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند چالاكییه‌كه‌وه بۆ خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا نمایشبكات و خۆی بناسێنێت.
له‌و ماوه‌كه‌مه‌دا توانیوێتی سه‌رنجی زۆریك رابكێشێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت سروه له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاریدا مژده‌به‌خشی ده‌نگ و ڕه‌نگ و پێناسی خۆی ده‌بێت و ده‌بێته باڵیۆزێكی هونه‌ری جوانی كوردی. سروه له شاری نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیا هێشتا له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌راندا ده‌ژی. له ناوندێكی كلتوری شاری نۆرنبێرگدا له هۆڵێكدا بینیم كه سه‌رقاڵی وێنه‌كێشان بوو. تواناكانی سه‌رنجیان ڕاكێشام و ئه‌وه‌ی هه‌ستمپێكرد له‌ناو كۆمه‌ڵێك به‌هره‌مه‌ندو هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه بیانییه‌كان و ئه‌ڵماندا سروه قه‌ڵه‌م و فه‌ڵچه‌یه‌كی دیار‌و له په‌یوه‌ندیه‌كانیشیدا سه‌ركه‌وتووه‌و خه‌ڵكانی ئه‌ڵمان به‌سه‌رسامییه‌وه ده‌یانڕوانیه توانا‌و كاره‌كانی و به‌دیار كاركردنی سروه‌وه سه‌رنجیان هه‌ڵده‌واسی و ده‌یانڕوانیه شێوازی كاركردنی هونه‌ریانه‌ی. كه‌ره‌سه‌ی كاره‌كانی سروه قه‌ڵه‌می ڕه‌ش و ڕۆترینگ و كه‌ره‌سه‌ی ڕه‌نگه ساده‌كانه. ئه‌گه‌رچی له تابلۆ‌و كاره‌كانی پێشوشیدا چه‌ندین كه‌ره‌سه‌ی تری به‌كارهێناوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له هێڵكاریدا سه‌رنجڕاكێشه. سروه به‌و كه‌ره‌سته سادانه هارمۆنیایه‌ك له ڕه‌نگ و جوانی سروشت دروستده‌كات. نزیكه‌ی ساڵێك و چه‌ند مانگێكه هاتوه‌ته ئه‌ڵمانیا له‌كاتێكدا زۆرجار ئاواره‌یی و تاراوگه مرۆڤه سه‌رهه‌لًَگرتووه‌كان وه‌ك نه‌هه‌نگ قوتده‌دات و ژیانی سه‌ختی دووره وڵاتی ده‌بێته ماكێكی هه‌میشه‌یی و هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه له خاك و كه‌سوكارو نێوه‌ندی هونه‌ری و شاندانه به‌ر سه‌ختی ژیانی ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی خه‌مێكی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سروه توانیوێتی خۆی بدۆزێته‌وه‌و به‌شداری چه‌ندین چالاكی و پێشانگای شێوه‌كاری بكات.
*كچه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی وه‌رشه‌ی هاوبه‌شی شێوه‌كارانی له نۆرنبێرگ وه‌رگرت
دواجارو ئێواره‌ی 27ی نیسان جارێكی‌تر سروه مه‌حمودی شێوه‌كارم له وه‌رشه‌ی كاری هاوبه‌شی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی سوری و عیراقی بینیه‌وه كه وه‌ك شێوه‌كارێكی كوردی باشوری كوردستان كاتێك كه بڕوانامه‌ی رێزلێنانی وه‌رگرت.
له‌و وه‌رشه هاوبه‌شه‌دا جگه له سروه مه‌حمود "روفاعی ئه‌حمه‌د"یش له قامشلۆی رۆژئاڤاوه به‌شداری كردبوو.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێك و ژیانی هونه‌ری و چالاكی و به‌شداری له‌و وه‌رشه‌یه‌دا سروه مه‌حمودی هونه‌رمه‌ند به PUKmediaی وت: من ساڵێك و سێ مانگه هاتومه‌ته ئه‌ڵمانیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵمدا به‌شداری چالاكییه هونه‌رییه‌كان بكه‌م، ئامانجیشم په‌ره‌پێدان بوو به هونه‌ره‌كه‌م وه‌ك كچه كوردێكی سلێمانی خۆشبه‌ختانه له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانیم تێكه‌ڵی ناوه‌نده كلتوریه‌كان ببم و به‌شداری چوار پێشانگا بكه‌م.
*هونه‌رمه‌ند سروه مه‌حمود له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له ئه‌ڵمانیا به‌شداری چوار پێشانگا ده‌كات
پێشانگای یه‌كه‌م له ئه‌یلولی ساڵی ڕابردودا بوو كه پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به كاره‌كانی خۆم و مانگێكی خایاند، هه‌روه‌ها له ڕێكخراویAWO ی ئه‌ڵمانی به تابلۆیه‌ك به‌شداری پێشانگایه‌كی هاوبه‌شم كرد له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كورد‌و عه‌ره‌ب كه له وڵاته جیاجیاكانه‌وه هاتبوون، ئه‌م پێشانگایه نزیكه‌ی مانگێك به‌رده‌وامبوو ئه‌وه‌ی كه منی خۆشحاڵكرد ئه‌وه‌بوو كه تابلۆكه‌م جێی سه‌رنجی زۆرێكی ئه‌ڵمانه‌كان بوو. بۆ سه‌ری ساڵی 2017 چالاكیه‌كم له ناوه‌ندی كلتورلادنی نۆرنبێرگ له‌ڕێگه‌ی نمایشی تابلۆوه پێشكه‌شكرد. ئه‌مڕۆش زۆر خۆشحاڵ بووم كه گروپێكی شێوه‌كاری سوری و به‌توانا كه تیایدا كوردی رۆژئاوای تێدابوو ناسیمن. له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا بیر‌و بۆچون و تیڕوانینه‌كانمان بۆ هونه‌ر گۆڕیه‌وه‌و به ستایلێكی نوێ به‌شداریم كرد. توانیم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنم.
گرنگترین شت ئه‌وه بوو له‌ماوه‌ی ساڵانی خوێندنی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كاندا بنه‌مایه‌كی ئه‌كادیمیم له كاركردندا وه‌رگرت.
ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژی ئه‌و وه‌رشه‌یه بوو كه یانزه شێوه‌كار تیایدا به‌شداربوون، تابلۆكان له مانگی داهاتووشدا جارێكی‌تر نمایش ده‌كرێته‌وه‌و زۆریش خۆشحاڵ بووم كه بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانم وه‌رگرت.
سه‌باره‌ت به پێشینه‌ی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند سروه مه‌حمود به PUKmediaی وت: من خولیای هونه‌ریی شێوه‌كاریم له‌سه‌ردا بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگبوو بۆ من ئه‌وه بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بڕۆمه ناو ئه‌و دنیایه‌وه‌و قاڵببمه‌وه. ئه‌و حه‌زه‌م هه‌ر له‌سه‌ردا بوو دواجار له 2013 دا په‌یمانگای هه‌نه‌ره جوانه‌كانی ئێوارانی ئه‌هلی له سلێمانی كرابووه فۆڕمم پڕكرده‌وه‌و دواتر وه‌رگیرام و تا دواقۆناغ به سه‌ركه‌وتویی و هه‌رسێ ساڵه‌كم به‌ڕێكردو هه‌رسێ ساڵه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی په‌یمانگا پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێناو ئاستێكی زۆرباشم هه‌بوو، ئه‌وه بوو دواتر وازمهێناو رێگای ئه‌ڵمانیام گرته‌به‌ر به‌داخه‌وه ته‌واوم نه‌كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆ من گرنگبوو بنه‌مای هونه‌ری شێوه‌كاری بوو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی خۆشبه‌ختانه كه‌م تا زۆرم وه‌رگرت.
ده‌مه‌وێت وه‌ك كچه كوردێك ناو ده‌ركه‌م و سه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆم به‌رزبكه‌مه‌وه
سه‌باره‌ت به‌خه‌ونی داهاتووی هونه‌رمه‌ند سروه مه‌حمودی وتی: هونه‌ر لای من ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆمه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ڕه‌نگ و ورده‌كاری تابلۆكانم بده‌ن ده‌زانن چ ته‌حه‌مول و دانبه‌خۆدا گرتنێكی تێدایه. به‌رده‌وام خۆم به خوێندكار ده‌زانم و خولیای فێربونم چونكه هونه‌ر ده‌ریایه‌كه كۆتایی نایه‌ت به‌تایبه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری كه له‌دنیای تازه‌ی ئێستادا گه‌شه‌كرنه‌كه‌ی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌و جۆره‌ها ستایله. ده‌مه‌وێت دڵۆپێك له‌و ده‌ریایه وه‌رگرم و كه‌سایه‌تی خۆمی له‌سه‌ر بنیاتبنێم من ده‌مه‌وێت له داهاتوودا ببمه هونه‌رمه‌ندێكی زۆرباش و ناوێكی باشم هه‌بێت هیچ نه‌بێت وه‌ك كچه كوردێك سه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمی پێ به‌رزبكه‌مه‌وه.
PUKmedia شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22