riklam

وەفدێكی یەكێتی سەردانی نەینەوا دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 02:04 PM - 2018-05-01
.

.

ئەمڕۆ 1-5-2018 هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرە و نصرالله سورچی لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا بە یاوەری ژمارەیەكی زۆر لە كادیرانی یەكێتی سەردانی دەڤەی كاكەیەكانیان كرد لە گوندی وەردەك و لەلایەن كادیران و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.

دواتر لە ڕێورەسمێكدا كە لەلایەن كۆمیتەی رێكخستنی حەمدانی و خەڵكی دەڤەرەكەوە رێكخرابوو، هۆڵی شەهیدی كاكەییەكان كرایەوە كە لەسەر بودجەی یەكێتـی بۆ خەڵكی گوندی وەردەك و سنورەكە دروستكراوە.

پاشان لە وتەیەكدا هەڤال نصرالله سورچی رایگەیاند: كاكەییەكان هەمیشە پێشەنگ بوون لە خەبات و تێكوشان لە پێناو كوردستان و پێشكەشكردنی دەیان و سەدان شەهید لەم پێناوەدا باشترین بەڵگەیە.

لە درێژەی وتەكانیشیدا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا وتیشی: خوشحالین كە خەڵكی ئەم سنورە بەجۆش و خرۆشەوە كار دەكەن بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی و هەموو هەوڵێكیان خستووەتەگەڕ بۆ سەرخستنی لیستی شەهیدان و لیستەكەی مام.

سورچی وتیشی: یەكێتی هەمیشە لە بەرەی پێشەوە بووە بۆ كاركردن لە پێناو دابین كردنی خزمەتگوزاری و گەیاندنی خزمەت بو كاكەییەكان لە هەموو ڕوویەكەوە.

لە كوتایشدا سورچی ڕایگەیاند: بەڵێن دەدەین كە ئەو تیمەی یەكێتی ئامادەكراون بۆ ئەنجومەنی نوینەارنی عێراق كەسانی پسپۆڕ  ودلسۆز و رۆشنبیرن و بەرگریكاری سەرسەخت دەبن لە بەدەست هێنانی تەواوی مافەكانی كاكەییەكان و تەواوی خەلكی كوردستان .

دواتریش وەفدی میوان بە یاوەری ژمارەیەكی زۆر لە كادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی سەردانی ناحییەی بەقشیقەیانكرد و لەلایەن ئەندام و لایەنگرانی یەكێتییەوە لە سنورەكە پێشوازییان لێكرا.

دواتریش لە دیدارێكدا لەگەڵ كاندیدانی یەكێتی لە سنوورەكە و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی بەرنامەو كاروچالاكی و ئەركی یەكێتی و لیستی 162 بۆ ئامادەبووان روونكرایەوە.

هەر لە درێژەی سەردانەكەیاندا وەفدی یەكێتی سەردانی (قەوال بەهزاد قەوال سلیمان) و سەرۆكی تەواوی قەوارەكانی ئاینی ئیزدیان كرد لە قەسەبەی بەعزانی و لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمەڵایەتی كۆبوونەوە.

لە كوتایشدا وەفدەكەی یكەێتی سەردانی كەنیسەی بەعشیقەیانكرد و لە لایەن قەشە رزق الله بە گەرمی پێشوازییانلێكرا.

 

PUKmedia راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket