riklam

پیره‌: ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ باشیكه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:27 PM - 2018-05-01
.

.

​لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی دەڤەری بادینان و موسڵ بە یاوەری نەسڕولا سورچی و ژمارەیەک لە هەڤاڵان  سەردانی موسڵی کرد و کۆمیتەی رێکخستنی باشیکی بەسەرکردەوە و ئاپۆڕایەکی بەرفراوانی موسڵمان و ئێزیدی و مەسیحی و شەبەک و کلدان –ی ناوچەکە پێشوازیان لێ کرد ، سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند کە ئێوە دەبینم شا گەشکە دەبم ئاشتی و پێکەوە ژیان لێرەیە ، مزگەوت و کەنیسە و پەرستگا بەرامبەری یەکن ، روو بەروو ماڵە و ماڵ دەرگای دراوسێ یەتیتان روو لە یەکە ، ساڵی ٢٠٠٣ لە کردنەوەی کۆمیتەدا ئامادە بوونی هەمووتان جگە لەوەی وەفاداری بوو بۆ یەکێتی  پەیامی پێکەوە ژیانیشتان ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکرد ، دەبێت کەس و لایەن و ووڵات بۆ پێکەوە ژیان ، دەرس لە ئێوە وەرگرن ، ئەوانیش یەک دەنگ هاواریان کرد (مامە – مامە ) بەڵێنی سەرخستنی لیستی ١٦٢یان دا .

پاشان سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی (قەوال بەهزاد)_ی گەورەی قەوال و ئەندام مەجلیسی روحانی ئێزیدی کرد و دوای ئەویش بۆ هەواڵ پرسینی تەندروستی سەردانی ( کۆچک نوون بەرەکات ) کەسایەتی رۆحانی دینی ئێزیدی کرد ، لە موسڵ ناحیەی باشیک لە کەنیسەی سریان کاتۆلیک سەردانی ( قەس رزق اللە قرام رزوق)-ی کرد .

دواتر کۆمیتەی ٥ی رێکخستنی شەبەکی یەکێتیی نیشتیمانیى کوردستانی بەسەرکردەوە و لە ئاپۆڕایەکی بەرفراواندا پێشوازیکرا و سەعدی ئەحمەد پیرە باسی لە گرنگی هەڵبژاردن و تیمی بەهێزی یەکێتی کرد  لەبەغدا ، تا هەمیشە سنوری کوردستان ئارام و پڕ خزمەت بێ ، ئەوانیش وەفایان  بۆ یەکێتی سەرۆک مام جەلال تازەکردەوە و بەڵێنی سەرخستنی لیستی ١٦٢ یاندا .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket