riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كێتی نه‌ماوه‌ خه‌یاڵیان خاوه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:04 PM - 2018-05-01
.

.

قوبادی مام جه‌لال ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌ستووری عیراق وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت كێشه‌ی بوودجه‌ و مووچه‌ و ماده‌ی 140 و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1-5-2018 له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی و وه‌فدی هاوڕێی گه‌یشتنه‌ قه‌زای سۆران و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی وتی: ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن یه‌كێتی نه‌ماوه‌، خه‌یاڵیان خاوه‌، یه‌كێتی ماوه‌، هه‌ربووه‌ و هه‌رده‌شبێت، بۆیه‌ قسه‌ی نه‌یاره‌كانمان ته‌نها ئاژاوه‌گێڕییه‌ و ئاڵای یه‌كێتی هه‌میشه‌ شان به‌ شانی ئاڵای كوردستان هه‌ر شه‌كاوه‌ ده‌بێت.

وتیشی: ده‌زانین كه‌ گله‌یی و كه‌موكورتی و داواكاریی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شێك له‌ داواكارییه‌كان له‌ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن نه‌ك له‌ هه‌ولێر.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی وتیشی: ده‌بێت تیمێكی به‌هێزی یه‌كێتییانه‌ بنێرێن بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌ شه‌ڕی مافه‌كانمان بكه‌ن و درێژه‌پێده‌ری ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بن، ده‌بێت تیمێكی به‌هێزی بنێرین بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌ستوور بكه‌ن بۆ مافه‌كانمان، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، كێشه‌ی بوودجه‌ و مووچه‌ و ماده‌ی 140 و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ببێت ماف و ئیمتیازه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دابین ده‌كرێت.

وتیشی: به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كێتی بێویژدانی و زولم و تاوان ده‌كرێت و ئه‌مه‌ شاراوه‌ نییه‌ كه‌ گه‌له‌كۆمه‌كی له‌یه‌كێتی ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان له‌ یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ر و چاونه‌ترسی و هێزی یه‌كێتی ده‌ترسن و ده‌زانن كه‌ یه‌كێتی به‌ڵێنی بێ كردار و دروشمی بریقه‌دار نادات.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له‌ جه‌ماوه‌ری پڕجۆش و خرۆشی یه‌كێتی كرد كه‌ ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به‌ لیستی 162 لیستی یه‌كێتی، لیستی سه‌رۆك مام جه‌لال، لیستی شه‌هیدان بده‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket