riklam

كاندیدێكی لیستی 162: روبه‌روی گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:43 AM - 2018-05-01
.

.

كاندیدێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت لیستی 162 كاربۆ خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیان ده‌كات له‌ نه‌ینه‌وا.

سه‌ڵاح محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د كاندیدی ژماره‌ 11 له‌ لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لیسته‌كه‌ی مام كاربۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران ده‌كات.

وتیشی: لیسته‌كه‌مان كار بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و گرنگی دان به‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و خوێندن و خزمه‌تگوزاریه‌كان و بنیاتنانه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی لیستی 162 پارێزگاری كردنه‌ له‌ پاراستنی ئه‌منیه‌تی نه‌ینه‌واو روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر و گرنگیدان به‌ كه‌رتی ته‌ندروستی و دابینكردنی ژیانێكی گونجاو بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket