riklam

پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ پشتیوانی لیستی 162 ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 08:30 PM - 2018-04-30
.

.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 29-4-2018، له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی حاكم قادرحه‌مه‌جان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی شێخ جه‌عفه‌رشێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و مسته‌فاچاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پزیشك و یاریده‌ده‌رانی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش كۆبووه‌وه‌.
 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌پاش چه‌ند ساتێك وه‌ستان به‌بێ ده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی پاكی شه‌هیدان به‌گشتی و شه‌هیدانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی حاكم قادر له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا ڕۆڵی به‌ئه‌مه‌ك و شۆڕشگێڕانه‌ی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ی له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتنی مرۆیی و گیانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌رز نرخاندو دڵنیای كردنه‌وه‌و وتی: لای جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مان هه‌وڵ و ماندوبوونتان وه‌ك سه‌ربازی ون له‌بیرناكرێ و كاره‌ مرۆییه‌كانتان جێی سوپاس و ته‌قدیره‌، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌ك توێژێكی به‌ئاگای نێوكۆمه‌ڵگای كورده‌واری بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌خه‌باتی شارستانی و سه‌رده‌مییانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نگ به‌لیستی (162)ی لیستی شه‌هیدان بده‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket