riklam

داواكاری گشتی لەسەر گرتەی ڤیدیۆی ژنە كاندیدەكان هاتەدەنگ

ژنان‌ 06:21 PM - 2018-04-30
.

.

داواكاری گشتی هەرێم لەسەر ناوزڕاندن و سوكایەتی پێكردنی كاندیدەكان بەتایبەت كاندیدە ژنەكان هاتە دەنگ و دەڵێت: رێكاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر هەر كەس و لایەنێك كە ئەم كردەوە تاوانییە ئەنجامبدات.

ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆكی داواكاری گشتی لەبارەی هەڵمەتی سوكایەتی پێكردن بەكاندیدەكان بەتایبەت كاندیدە ژنەكان لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، رایگەیاند: لەئێستادا لەعیراف و كوردستان، هەڵمەتێكی سوكایەتی پێكردن بەكاندیدەكان بەگشتی و ژنان بەتایبەتی لەسەر گشت لیست و قەوارەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایار دەستیپێكردوەو كاندیدە ژنەكان كەوتونەتە بەر شاڵاوێكی توندی ناو زڕاندن و سوكایەتی پێكردن، هەر لەدورستكردنی گرتەی ڤیدیۆی ناڕاست كە بەشێوەی ناشیاو دروستكراوەو شێوانی وێنەكانیان.

داواكاری گشتی هەرێم دەشڵێت: ئەمە پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤەو بێ جیاوازی و بەپێی ماددەی یەكەم و دووەمی یاسای داواكاری گشتی ژمارە 159ی هەمواركراو مادەكانی 433، 434، 438ی سزادانی عیراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەمواركراو، رێكاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر هەر كەس و لایەنێك كە ئەم كردەوە تاوانییە ئەنجامبدات.

PUKmedia تایبەت 

 

55555555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket