riklam

قوباد تاڵەبانی: ئەوانەی لەهەولێرو دهۆكەوە باسی كەركوك دەكەن باسی شەنگال ناكەن

ی.ن.ک‌‌ 04:15 PM - 2018-04-30
.

.

قوباد تاڵەبانی، سەردانەکانی بۆ ناو شاری ھەولێر بەردەوامە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش ٣٠ى نیسان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کادرو ئەندامانی کۆمیتەی دووی رێکخستنی ھەولێر رایگەیاند: سوپاستان دەکەم کە لێرە بۆ پشتیوانی لیستی ١٦٢ی یەکێتی بەیەکەوەین، بیرمە کە لە ھەڵبژاردنی رابردووش لێرە بەیەکەوە کۆبووینەوەو  پشتیوانیمان لە لیستی یەکێتی دەکرد.

سەبارەت بە ئەرک و بەرپرسیارێتی کادرانی یەکێتیش لە ھەولێر ئاماژەی بەوە کرد: دەزانم ئێوەی کادرانی یەکێتی لیرە ئەرکتان سەختە، بەڵام کاربکەن و وەک ھەڵبژاردنی رابردوو سەرکەوتنێکی دیکە تۆماربکەن و گوێ لە قسەی ھەندێک لایەن مەگرن و ساردمەبنەوە.

قوباد تاڵەبانی لە بەردەم کادران و ئەندامانی کۆمیتەی دووی رێکخستنی ھەولێر باسی لەوە کرد: ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ئێمە گرنگە، بۆیە دەبێت بەھەموو لایەکمان کاربکەین بۆ سەرخستنی لسیتی شەھیدان و مام جەلال، بۆ ئەوەی تیمێکی بەھێز بنێرینە بەغدا شەڕبکەن لەسەر بەدەستھێنانەوەی مافەکانمان، بۆ ئەوەی لە بەغدا کە شوێنی شەڕی مافەکانمانە تێبکۆشن تا کێشەکانمان چارەسەربکەن، چونکە بەشێکی گرنگی چارەسەری کێشەکان لە بەغدان نەک لە ھەولێر.

ئەوەشی روونکردەوە، کە لە ئێستادا گەلەکۆمەکێیەکی ئاشکرا دژ بە یەکێتی و حزبی شەھیدان ھەیە، ھەندێک لایەن ھەن لە ھەولێرو دھۆک باسی کەرکوک دەکەن، بێ ئەوەی باسی شەنگال بکەن، کاردەکەن بۆ ساردکردنەوەی کادران و لایەنگرانی یەکێتی، بۆیە دەبێت لەم ھەڵبژاردنە بە دەرەنجامەکانمان وەڵامی ھەموو ئەو گەلەکۆمەکێیانە بدەینەوەو سەرکەوتن تۆماربکەین.

باسی لەوەشکرد، بەردەوامدەبین لە سەر رێبازەکەی مام جەلال، کە رێبازی ئاشتی و ئازادی  و تێکۆشانە بۆ مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. بۆیە چ من و چ ئێوەش دەبێت کاربکەین بۆ بەردەوامیدان بەم رێبازەو یەکێتی ھەمیشە بە بەھێزی بھێڵینەوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket