riklam

قوبادی مام جه‌لال: یه‌كێتی سه‌رده‌كه‌وێت

ی.ن.ک‌‌ 11:23 AM - 2018-04-30
.

.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ شاری هه‌ولێر وتی: ئێمه‌ پاڵپشتی هه‌ولێریه‌كانین و دڵنیاين یه‌كێتی سه‌رده‌كه‌وێت.

قوباد تاڵه‌بانی ناوه‌ندی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ شاری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌و
له‌وته‌یه‌كی دا بۆ ئاماده‌بوان، وتی: داواتان لێده‌كه‌م كه‌له‌هه‌رشوێنێك هاووڵاتیه‌ك یان كه‌سێك یان كادیرێك هه‌یه‌ له‌یه‌كێتی زویر بوبێت به‌هۆی قسه‌ یان هه‌ڵوێستی كه‌سێكه‌وه‌ ئێوه‌ ئاشتیان بكه‌نه‌وه‌، بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه‌ی مام هه‌تا ده‌نگ به‌ لیستی 162 بده‌ن.

وتیشی: بانگه‌شه‌ی گه‌وره‌ كراوه‌و هی تریش ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ تاكێك له‌ ئێمه‌ ده‌بێت هه‌وڵ بدات و نه‌وه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی لیسته‌كه‌مان سه‌ربخه‌ین، وتیشی، من متمانه‌م پێتانه‌ و پاڵپشتیتان ده‌كه‌م ده‌ستی ماندوبونتان ده‌گوشم.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket