خەڵاتی نموونەی ژنی شاخ بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەبەخشرێت
ی.ن.ک 09:42 PM - 2018-04-29.
بە لەبەرچاوگرتنی کارو چالاکیيەکانی لە شاخ و تۆمارکردنی مێژووی پێشمەرگەو ژیانی شاخ و خزمەتە بەردەوامەکانیشی بۆ پێشمەرگەو کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان خەڵاتی نموونەی "ژنی شاخ" بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەبەخشرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ 29-4-2018 لە شاری سلێمانی، رێكخراوی (مەردایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان) كە تایبەتە بە خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خەڵاتی رێزێنانی بە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەخشی.
لەو دیدارەدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەو شێخ فەتاح ئەمین عەزیز لێپرسراوی بەشی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی یەکێتی ئامادەی بوون، ستافی رێکخراوەکە ستایشی خزمەت و هەوڵە بەردەوامەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-یان کرد کە وەک ژنه پێشمهرگهیهك ساڵانێکی زۆر لە شاخ بۆ داخوازییه رهواكانی میللـهتهكهی تێکۆشاوە، هاوکات خهمخۆرو پشتیوانێکی گەورەی کەسوکاری شەهدان و ئەنفالکراوانە.
سەرۆکی رێکخراوی مەردایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان کە ئەندامی بۆردی بەشی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئاماژەی بەوەشدا کە رێکخراوەکەیان بەپێویستی زانیوە خەڵاتی نموونەی "ژنی شاخ" بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ببەخشن بە لەبەرچاوگرتنی کارو چالاکیيەکانی لە شاخ و تۆمارکردنی مێژووی پێشمەرگەو ژیانی شاخ و خزمەتە بەردەوامەکانیشی بۆ پێشمەرگەو کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ستافی رێکخراوەکە بەڵێنیان دووپاتکردەوە کە درێژەپێدەری رێباری شەھیدان دەبن و لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبن و ھەموو ھەوڵێکیشیان بۆ سەرخستنی لیستی ١٦٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ئەوەی تیمێکی بەھێز لە نوێنەرانی یەکێتی بنێرنە بەغدا لەبەرئەوەی تەنھا یەکێتیەکی بەھێز دەتوانێت پارێزەری مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد بێت لە بەغدا.
لەلایەن خۆشیەوە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سوپاسگوزاری خۆی بۆ ستافی رێکخراوی (مەردایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان) دەربڕی و ئەرکەکەیانی لە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە پیرۆز ناوبرد.
PUKmedia تايبەت
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22