هه‌شت به‌ڵگه‌فیلمی بیانی نمایشده‌كرێن
ئەدەب وهونەر 08:16 PM - 2018-04-29.
نمایش کردنی هه‌شت به‌ڵگه‌فیلمی بیانی له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر
هه‌شت به‌ڵگه‌فیلمی بیانی له به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم له‌ژێر گه‌وره‌بین"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر نمایشکران.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، ئه‌مساڵ له به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم له‌ژێر گه‌وره‌بین" Docs in Focus له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به رێژه‌ی هه‌شت به‌ڵگه فیلمی بیانی له وڵاتانی وه‌کوو ؛ ئوستڕاڵیا، کۆماری چیک، به‌ریتانیا، ئۆکراین، پۆڵه‌ندا و چه‌ندانی دیکه نمایشکران.
"چیرۆکی زه‌ماوه‌ندێک" A Marriage Story له ده‌رهێنانی "هلێنا ترێشتیکۆڤا" Helena Trestíková به‌رهه‌می ساڵی 2017ی زایینی کۆماری چیک له فیلمه وه‌رگیراوه‌کانی ئه‌م به‌شه‌یه که سووژه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌یی ده‌گێڕێته‌وه.
رووداوگه‌لێکی زۆر له ژیانی هاوبه‌شی 35 ساڵه‌ی دوو هاوسه‌ردا روویداوه؛ له کاته پڕ له بیره‌وه‌رییه‌کان و خاڵه هاوبه‌شه‌کانه‌وه تا هه‌ڵکشان و داکشانه دراماتیکه‌کان. ئه‌م ژن و مێرده له به‌شێکی زۆر له ژیانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانی ژیانی رۆژانه له‌وانه گه‌وره کردنی منداڵه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی ناوماڵ یا کار و کاسبیی خۆیان ده‌سته‌ویه‌خه بوونه.
"هلێنا ترێشتیکۆڤا" له ساڵی 1980ی زایینی به کامێراکه‌ی خۆی چووه بۆ لای ژن و مێردێک که به‌شێک له ژیانی ئه‌وان له نوێترین به‌ڵگه‌فیلمی ئه‌م سینه‌ماکاره‌دا به‌ئه‌زموونه‌ی خه‌ڵکی وڵاتی چیکدا نمایش ده‌کرێت. "چیرۆکی زه‌ماوه‌ندێک" له درێژه‌ی فیلمه ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌کاندایه که ترێشتیکۆڤا له درێژه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا سه‌باره‌ت به ئیوانا و واتسلاوا به‌رهه‌می هێناوه، به‌ڵام له‌م به‌ڵگه‌فیلمه‌دا خاڵی سه‌رنجڕاکێشی زۆر بزوێنه‌ر له ژیانی ئه‌م ژن و مێرده‌دا تۆمار کراوه.
ترێشتیکۆڤا که ئه‌ندامی ئاکادیمیای فیلمی ئه‌ورووپایه و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌کی کورت وه‌زیری فه‌رهه‌نگی کۆماری چیک بوو، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رێکه که به فیلمه‌کانی "ژنان له ده‌ستپێکی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا" (ساڵی 2001)، "مارچێلا" (ساڵی 2007) و "مالۆوی" (ساڵی 2105) ده‌ناسرێت.
"شین" Blue له ده‌رهێنانی "کارینا هۆڵدن" Karina Holden به‌رهه‌می ساڵی 2017ی وڵاتی ئوستڕاڵیایه که تێڕوانینێکی وردبینانه‌ی هه‌یه بۆ بابه‌تی ژینگه و به تایبه‌ت پیسبوونی ئاوه‌کان.
ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه باسی بابه‌تی که‌مبوونی زۆری ته‌ندروستیی ئوقیانووسه‌کان ده‌کات. ئه‌و فیلمه به ئاماژه‌دان به‌و بابه‌ته پڕ له ژانه که زیاتر له نیوه‌ی ژیانی ده‌ریایی له ناو چووه و به پیشه‌سازی بوونی ده‌ریاکان هه‌روه‌ها به‌رده‌وام زیاتر و زیاتر ده‌بێت، باسی ئه‌و ئاسته‌نگانه ده‌کات که ئێمه له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕووین و هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هه‌لانه‌ی که بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییه پۆزه‌تیڤه‌کان بوونی هه‌یه.
"کارینا هۆڵدن" له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا چووه یه‌که‌ی مێژووی سروشتیی "ئه‌ی بی سی" و ماوه‌ی حه‌وت ساڵ وه‌کوو لێکۆڵه‌ر له‌سه‌ر به‌ڵگه‌فیلمه‌کانی ژینگه‌ی وه‌حشی ده‌ریایی کاری کرد، هه‌تا ئه‌وه‌ی که له کۆتاییدا ئه‌زموونی به‌رهه‌مهێنانی په‌یدا کرد. ئه‌و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ زێده‌که‌ی خۆی واته ئوستڕاڵیا، چێ‌کردنی به‌ڵگه‌فیلمی له ژانره جۆراوجۆره‌کاندا درێژه پێدا و به‌رده‌وام له کاره‌که‌یدا پێشکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. نوێترین به‌ڵگه‌فیلمی ئه‌و به ناونیشانی "شین" له‌وه پێش له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌کان له‌وانه ڤه‌نکۆڤه‌ری 2017 چۆ‌ته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
"ئێلدۆرادۆ" Eldorado له ده‌رهێنانی "مارکۆس ئیمهۆف" Markus Imhoof به‌رهه‌می ساڵی 2018ی زایینی وڵاتانی سویسڕا و ئه‌ڵمانیایه و باسی بابه‌تی په‌نابه‌ران ده‌کات. "مارکۆس ئیمهۆف" به ئیلهام وه‌رگرتن له هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی له‌گه‌ڵ منداڵێکی ئیتاڵیایی په‌نابه‌ر به ناوی جۆوانا له ره‌وتی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م، چۆنییه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران و کۆچبه‌ران له‌م رۆژگاره‌دا له ده‌ریای مدیته‌رانه، لوبنان، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا و سویسڕا ده‌گێڕێته‌وه.
"مارکۆس ئیمهۆف" له‌دایکبووی ساڵی 1941ی زایینی له شاری وینتێرتۆر له وڵاتی سویسڕا که له شاری زۆریخ مێژووی هونه‌ری خوێند و له ساڵی 1966ی زایینی کۆمپانیای فیلمسازیی خۆی به هاوکاری دۆسته‌کانی دامه‌زارند. ئه‌و ئه‌زموونی وانه‌گوتنه‌وه‌ی له قوتابخانه‌ی فیلمی میلانۆ، ئاکادیمیای فیلمی به‌رلین و زانستگای فیلمی زۆریخ هه‌یه. ئه‌و له‌گه‌ڵ "ئێلدۆرادۆ" به‌ر له ئێستا چۆ‌ته فێستیڤاڵه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رلین و هۆنگ کۆنگ له ساڵی 2018ی زایینی.
فیلمی سینه‌مایی "ده‌ریا له دوورمه‌وداوه له ئێمه ده‌ڕوانێت" The Sea Stares at Us from Afar له ده‌رهێنانی "مانۆئێل مۆنیۆز ریواس" Manuel Muñoz Rivas به‌رهه‌می وڵاتانی ئیسپانیا و هۆڵه‌ندایه. ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه چووه بۆ لای چه‌ند پیاو که به ته‌نیا له که‌پره‌کانی خۆیاندا رووه‌و ده‌ریا ده‌ژین؛ چه‌ند په‌ناگه‌یه‌کی چکۆله و ساکار که له نێوان ته‌پۆڵکه‌گه‌لی لیمدا زۆر به سه‌ختی دێنه به‌ر چاو. ئه‌وان له‌و ئه‌فسانانه‌ی که باسی هه‌بوونی شارێکی کۆن و مێژوویی و به‌شکۆ ده‌که‌ن که له ناو دڵی لیمه‌کانی ژێر پێی ئه‌واندا چۆ‌ته ژێر زه‌وی، بێ ئاگان.
"مانۆئێل مۆنیۆز ریواس" له دایکبووی ساڵی 1978ی زایینی له شاری سۆیای ئیسپانیا، له دوای خوێندن له به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان له قوتابخانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سه‌ن ئا‌نتۆنیۆ دێ لۆس بانۆس" له وڵاتی کوبا ناونووسی کرد. ئه‌و بێجگه له ده‌رهێنه‌ری، کاری مۆنتاژیش ده‌کات و وانه‌بێژی سینه‌ماشه. ئه‌و که فیلم گه‌لێکی وه‌کوو "سێند‌ێرۆ" (ساڵی 2008) و "هاوڕی له‌گه‌ڵ با" (ساڵی 2009)ی له کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه، به‌ر له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به فیلمی "ده‌ریا له دوورمه‌وداوه له ئێمه ده‌ڕوانێت" چووبوو بۆ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلینی 2017ی زایینی.
"ده‌ریای غه‌م" Sea Sorrow یه‌که‌مین ئه‌زموونی ده‌رهێنانی "وێنسا رێد گریۆ" Vanessa Redgrave به‌رهه‌می ساڵی 2017ی زایینی به‌ریتانیا و قووڵ بوونه‌وه‌یه‌کی زیندوو و یه‌کجار تایبه‌تییه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی په‌نابه‌ریی ئه‌م رۆژانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان. سینه‌ماکار به که‌ڵک وه‌رگرتن له سووچی تێڕوانین و که‌لامی مرۆڤه جۆراوجۆره‌کان، رابردوو و ئێستا و به‌ڵگه‌فیلم و درام تێکه‌ڵاو ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که له روانگه‌ی خۆیه‌وه باسی گرینگیی مافی مرۆڤ بکات.
"وێنسا رێد گریۆ" له‌دایکبووی ساڵی 1937ی زایینی یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین ئه‌کته‌ره‌کانی شانۆ، سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئینگلته‌را. ئه‌و که له ساڵی 2003 له ته‌لاری ناودارانی شانۆی ئه‌مه‌ریکا وه‌رگیرا و له ساڵی 2010ی زایینی خه‌ڵاتی ده‌ستکه‌وتی بۆ ته‌مه‌نێک له ئاکادیمیای هونه‌رگه‌لی سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆنی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێنا، ئه‌کته‌رێکی گه‌وره و ستایش کراوه که ئارتۆر پێن و تێنسی ویلیامز له‌و به ناونیشانی "گه‌وره‌ترین ئه‌کته‌ری زیندووی هاوچه‌رخی ئێمه" ناویان بردووه. رێد گریۆ به گشتی هیچ خه‌ڵاتێک نییه که تا ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی نه‌هێنابێت و ته‌ندیسه‌کانی ئۆسکار، ئێمی، تۆنی، به‌فتا، ئۆلۆویه، کان، گۆڵدن گڵۆب و یه‌کێتی ئه‌کته‌رانی سینه‌مای ئه‌مریکای له ماڵێ‌دا هه‌یه.
"به‌رده‌کانی ئاسمان" Meteors له ده‌رهێنانی "گۆرجان کێلتێک" Gürcan Keltek به‌رهه‌می ساڵی 2017ی زایینی وڵاتانی تورکیا و هۆڵه‌ندا به‌ڵگه‌فیلمێکی دیکه‌ی به‌شداربووه له به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم له‌ژێر گه‌وره‌بین"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر.
"به‌رده‌کانی ئاسمان" که فیلمسازیی به‌ڵگه‌یی و شڕۆڤه‌ی سیاسی تێکه‌ڵاو ده‌کات و زه‌وینییه‌کان له‌گه‌ڵ که‌یهان په‌یوه‌ند ده‌کات، فیلمێکه سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌ریی و دیارنه‌مانی مرۆڤه‌کان، شوێنه‌کان و هه‌ر شتێکی دیکه.
"گۆرجان کێلتێک" له‌دایکبووی ساڵی 1973ی زایینی له دوای ده‌رچوون له به‌شی سینه‌ما، کاری ده‌رهێنانی چه‌ند کورته فیلمی ئه‌نجام دا. کورته فیلمی ئه‌و به ناوی "کاری زیاده" (ساڵی 2012) بۆ فێستیڤاڵی جۆراوجۆری وه‌کوو "داک لایپزیگ" رۆیشت و فیلمه نیوه بڵینده‌که‌ی به ناونیشانی "موسته‌عمره" (ساڵی 2015) له فێستیڤاڵی "فید مارسێی" چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. "به‌رده‌کانی ئاسمان" یه‌که‌مین فیلمی بڵیندی ئه‌وه.
"ماڵی نووسه‌ران" Slovo House له ده‌رهێنانی "تاراس تۆمێنکۆ" Taras Tomenko به‌رهه‌می ساڵی 2017ی وڵاتی ئۆکراین به سووژه‌یه‌کی نزیک له ئه‌ده‌بیات به‌رهه‌م هێنراوه. به‌سه‌رهاته‌که به‌م شێوه‌یه‌یه که له ساڵی 1930ی زایینی به په‌سند کردنی ئیستالین چێ‌کردنی ماڵی "ئۆسلۆو" به تایبه‌ت بۆ نووسه‌رانی ئۆکراینی ده‌ست پێده‌کات. به رێژه‌ی 64 ئاپاڕتمانی ئاسووده به ژووری نه‌هارخواردن، ژووری هه‌تاوگرتن و هێزه خزمه‌تکاره‌کان که له یه‌ک قسه‌دا به‌هه‌شتێکی راسته‌قینه‌یه بۆ خولقێنه‌رانی به‌رهه‌م گه‌لی ئه‌ده‌بی دروست ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م به‌هه‌شته به سیسته‌مێکی چاودێریی تایبه‌ت و رایه‌ڵه‌یه‌ک له لێپرسراوان به جۆرێک دیزاین کراوه که نووسه‌ران بخاته ژێر چاودێری.
"تاراس تۆمێنکۆ" له دایکبووی ساڵی 1976ی زایینی له شاری که‌ی ئێف له وڵاتی ئۆکراین له کۆلێژه‌کانی زمان‌ناسی و هونه‌ره‌کانی شانۆ، سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆنی زانستگای که‌ی ئێف ده‌رچوو. ئه‌و له کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی 1990ی زایینی به کورته فیلمی "کوشتارگه" چێ‌کردنی فیلمی ده‌ست پێ‌کرد و تا ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م گه‌لی کورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم و ته‌له‌ڤیزیۆنی جۆراوجۆری بردۆته به‌ر کامێرا.
"هاودڵی" Communion له ده‌رهێنانی "ئانا زامتێسکا" Anna Zamecka به‌رهه‌می ساڵی 2016ی زایینی وڵاتی پۆڵه‌ندا به دوای سووژه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ییدا ده‌چێت. ئۆلا کچێکی ته‌مه‌ن چوارده ساڵه‌یه که له باوکێکی که‌م ئه‌ندام، برایه‌کی تووشبوو به ئۆتیسم و دایکی ئاگاداریی ده‌کات که له‌گه‌ڵ ئه‌وان ناژی. ئه‌و هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی که دیسان بنه‌ماڵه‌که‌ی پێکه‌وه له ده‌وری یه‌کتر کۆ بکاته‌وه.
"ئانا زامتێسکا" که له شاری وه‌رشۆ ده‌ژی و له‌وێ کار ده‌کات، هه‌ر له‌م شاره و له شاری کۆپێنهاگ له به‌شه‌کانی رۆژنامه‌وانی، خه‌ڵک ناسی و فۆتۆگرافیدا خوێندنی ته‌واو کردووه. "هاودڵی" یه‌که‌مین فیلمی بڵیندی زامتێسکایه که خولی ڕاهێنانی چێ‌کردنی به‌ڵگه‌فیلمی پیشه‌یی له قوتابخانه‌ی وایدا تێپه‌ڕاندووه. ئه‌و به‌م فیلمه بۆ فێستیڤاڵه جۆراوجۆره‌کان له‌وانه وه‌رشۆ چووه و له رووداوگه‌لێکی گرینگ وه‌کوو فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڵگه‌فیلمی به‌ڕازیل، خه‌ڵاته‌کانی ئاکادیمای فیلمی ئه‌ورووپا، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆداپێست و چه‌ندانی دیکه به ده‌ستی پڕ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
PUKmedia مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23