بۆچی گرنگه……??
ی.ن.ک 07:52 PM - 2018-04-29.
بۆچی گرنگه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به به‌هێزی بمێنێته وه؟
• وه‌ك ده‌ڵێن هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مێك پیاو یان سه‌ركرده‌ی خۆی گه‌ره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتی گه‌وره وه‌ده‌ستبێنێت بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی و له‌دۆخی قه‌تیس و ڕاگوزه‌ر ڕزگاریبكات و نه‌هێڵێت له ژێر ده‌ستی داگیركا‌ر و به دابهشكراویبمێنێتهوه، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و گوته‌یه ڕاسته كه هه‌ر قۆناغ و سه‌رده‌مێكی مێژوویش پێویستی به حیزبێكی سیاسی گه‌وره و كاریگه‌ر و خاوه‌ن مێژوو هه‌یه بۆ ڕابه‌رایه‌تیكردنی گه‌له‌كه‌ی و نیشتیمانه‌كه‌ی بۆ ده‌ربازكردنی له ژێر ده‌سته‌یی و چه‌وساندنه‌وه و زوڵم زۆری داگیركه‌ران. چونكه كاری گه‌وره و گرنگ هه‌میشه به‌سه‌ركرده و حیزبی كاریگه‌ر ئه‌نجامدراوه له مێژوودا،نه‌ك كه‌سانێك یان حیزب و قه‌واره‌یه‌كی به‌ناو سیاسی وا كه نه‌مێژوویه‌كی پڕشكۆیان هه‌یه و نهسهركردهیهكی هه‌ڵكه‌وتوو كاریزماشیان به‌خۆوه بینیوه.بۆیه دواكه‌وتن و پاشكه‌وتنی حیزب و سه‌ركرده‌یه‌كی ئاوها ته‌نها شكست و نوشستی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی به‌دواوه ده‌بێت،ئاشكراشه كاری سیاسی و سیاسه‌تكردن و ڕابهرایتیكردنیش كاری هه‌موو چیزه و ههمهكارێك نیه به‌ڵكو ئه‌ویش شۆڕه‌سواری خۆی پێویسته.
• هه‌ربۆیه له‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه‌دا كورد و كوردایه‌تی پێویستی به حیزبێكی ڕابه‌ری به‌هێزی تاقیكراوه و خاوه‌ن مێژوو و شه‌هیدان و قوربانیدان هه‌یه كه ئه‌سپی خۆی تاوداوه له‌هه‌موو سه‌رده‌م و ڕۆژكارهكانداو و توانیویشێتی به‌سه‌ركه‌وتویی لێی ده‌ربچێت و له‌گه‌ڵیشیدا گه‌لێك ده‌سكه‌وتی سیاسی و ئابوری و ئاوه‌دانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌ش به‌ده‌ستبێنێت.هه‌موو ئه‌و كاره گه‌ورانه‌ش ته‌نها شایسته‌ی مێژوو و خه‌بات و باڵای پڕ شكۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه،چونكه لهماوهوی 42 ساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا توانیویه‌تی گه‌لێك ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی وهدستبینێت كه له ڕۆژگاره‌كانی خۆیاندا وه‌كو خه‌ونێكی وه‌دینه‌هاتوو وابوون،به‌ڵام ئێستاكه هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن وایده‌بینن كه ئه‌و كار و چالاكیی و ده‌سكه‌وتانه هیچ بونه ،به‌داخه‌وه له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا هێنده فس فس پاڵه‌وان په‌یدابونه كه خۆیان و سێبه‌ری خۆیانیان زۆر لێگهوره بوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر باش ده‌زانن كه هه‌موانیان به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌م زۆنه هه‌میشه سه‌وزه‌دا سه‌ریان ده‌رهێناوه هه‌موانیان له قوتابخانه و له ژێر سایه و عه‌باكه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كهوردستان و مامی كورداندا سه‌ریان جوقاندوه و لههێلكۆكهكانیان هاتونه‌ته ده‌ره‌وه.
• ده‌بێت هه‌موانیان باش بزانن كه ئه‌وه ته‌نها سنگفراوانی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی و به‌رنامه پێشكهوتوخوازهكهیهتی كه ئه‌و مێرگه سه‌وزه‌ڵان و ئاوه‌دان و ئازادی و دیموكمراسیهی خوڵقاندوه و هه‌ر ئه‌ویش تاكو ئێستا پارێزه‌رێتی،به‌بێ بوونی یه‌كێتی هیچ مانایه‌ك بۆ ئازادی و ڕه‌خنه و دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نامێنێته‌وه،چونكه یه‌كێتی له‌هه‌ر كوێ بێت و له‌هه‌ر كوێ بڕیار به‌ده‌ست و باڵادهستبوبێت ئازادی و نان و كار و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانیش له‌وێبوه ،ئه‌مه ڕاستیه‌كی مێژوویه نه‌ك ئێستا له ده‌سه‌ڵات و شاره‌وانیدا به‌ڵكو له زه‌مه‌نی شاخ و شۆڕشیشدا هه‌موو ئه‌م بنه‌مایانه‌ی پیادهكردوه و چه‌سپاندوه.
• یه‌كێتی دژی گه‌نده‌ڵی و سازش و خیانهتبوه له گه‌ل و نیشتیمان،یه‌كێتی پارێزه‌ری ئه‌منیه‌ت و ئاسایش و ئاشتی ناو كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش بوه،یه‌كێتی مقاوهمتكاری سه‌رسه‌خت و قوربانیده‌ری یه‌كه‌م بوه دژی تیرۆر و تیرۆریستان،یه‌كێتی سه‌رقافڵه‌ی دروشمی مافی چاره‌نوس و دامه‌زراندنی فیدڕاڵیه‌ت و حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانی كوردستان بوه له عێراقدا،یه‌كێتی خاوه‌نی دوو ڕووباری نه‌بڕاوه‌یه له خوێن و فرمێسك له پێناو كوردستاندا،یه‌كێتی خاوه‌نی 20 هه‌زار شه‌هیدی سه‌ركرده و ڕۆڵه قارهمانهكانێتی،یه‌كێتی داهێنه‌ر و ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵ گه‌لێك ده‌سكه‌وتی سیاسی و ئابوری مه‌زنه له كوردستاندا،یه‌كێتی ێمام الامانی دیموكراسی و ئازادیه‌كانه نه‌ك له‌كوردستان به‌ڵكو له عێراقیشدا، هه‌موو ئه‌م كار و كرده‌وانه‌ی یه‌كێتی له‌سایه‌ی سیاسه‌ت و خه‌باتێكی كوردانه‌ی ڕاستگۆ و ڕاسته‌قینه‌وه بوه له‌ژێر سایه و ڕێنمایی سه‌ركرده بێوێنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالدا.كه تاكو ئێستا عێراقیه‌كان و سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه و دونیاش له پێشكورداندا بۆی به‌داخن و به‌زیانێكی گه‌وره‌ی وه‌ێف ده‌كه‌ن كه له‌ده‌ستچوه،چونكه مام و یه‌كێتی ببونه دوانه‌ی ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تی و یه‌كڕیزی بۆ هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق له‌نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به‌كان.
• ئێستاش بۆ ئهئهم هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق له 12/5/2018دا كوردایه‌تی و كوردستان پێویستی به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه و پێویستی به عهقڵو بیر و پلانی واقعی یه‌كێتی هه‌یه كه هیچ كات سه‌ركێشی و قوماری نه‌كردوه به چاره‌نوسی گه‌لی كورده‌وه ،یه‌كێتی هه‌میشه خۆی پاراستوه له غروری سیاسی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه سیاسیه ناوچه‌یی و دونیاییه‌كانی ئه‌م قۆناغه،هه‌ربۆیه‌ش یه‌كێتی هیچ كات نه‌كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ی كوشنده‌وه و بڕیاری كوشنده‌شی نه‌داوه،یه‌كێتی وه‌كو حیزبێكی خاوه‌ن ئه‌زمون و تاقیكراوه و قاڵبوی كاروان و بۆته‌قه‌ی خه‌بات و سیاسه‌ت زۆر هێمنانه و ژیر و حه‌كیمانه و له‌سه‌رخۆ هه‌نگاو وبڕیاره‌كانی دهداتو پشوودرێژهو دووره له‌كاری هه‌رزه‌ی سیاسی وته‌نگه‌نه‌فه‌سی كاتیه‌وه.یه‌كێتی حیزبی هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كانه وه‌كو قه‌واره و لیست و حیزبه نوێكان ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵات و ده‌سكه‌وت و پله و پۆست و ئیمتیازات دانه‌مه‌زراوه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌سه‌ره‌تایه‌كی ڕاست ودروست ده‌ستیپێكردوه هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه هه‌ربۆیه هه‌میشه به‌به‌هێزی و پته‌وی و گه‌وره‌ی ده‌مێنێته‌وه نه‌ك وه‌ك لایه‌ن و سه‌ركرده‌ی تر به‌هه‌ڵه و درۆ و خیانه‌ت ده‌ستیان پێكردوه به‌دڵنیایش ناتوانن ببنه جێگه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و له‌ئاست خواست و ویسته ڕهواكانیاندا بن و ته‌نها ده‌بنه چهواشهكارێك له مێژووی كوردایه‌تیدا.
• بۆیه مانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌به‌هێزی به‌سوود و قازانجی گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كورد و وكوردایه‌تی له هه‌رێم و به‌غدادیش،چونكه هه‌موو دوژمن و نه‌یارێك هه‌میشه حسابی گه‌وره بۆ حیزب و سه‌ركرده‌ی گه‌وره و خاوه‌ن مێژژوو ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ كه‌سانێكی بێ ڕابووردوو،حساب بۆ حیزب و سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن نفوزی
گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری و سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ بێده‌سه‌ڵات و لاوازه‌كان.هه‌ربۆیه مانه‌وه‌ی یه‌كێتی به به‌هێزی له‌م قۆناغه‌دا گه‌لێك پێویسته نه‌ك ته‌نها بۆ یه‌كێتیه‌كان به‌ڵكو بۆ ته‌واوی كوردایه‌تی ،بۆیه هه‌ق وایه هه‌موان ده‌نگ به‌لیستی 162 ی یه‌كێتی بده‌ین بۆ زامنكردنی ئاینده و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی ڕووشاوی كوردایه‌تی له به‌غداد.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23