riklam

پێكهاته‌و كوردانی موسڵيش متمانه‌ به‌ لیستی 162ی یه‌كێتی ده‌ده‌ن

ی.ن.ک‌‌ 04:19 PM - 2018-04-29
.

.

وته‌بێژی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: چه‌ند راستییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی پارێزگای موسڵی والێكردوه‌ زیاتر متمانه‌یان به‌ یه‌كێتی بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌دا بیانپارێزێت و مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكات .

غه‌یاس سورچی وته‌بێژی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پێشتر وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پارێزگاكه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازیمان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بووه‌، وه‌ك یه‌كێتیش له‌و پارێزگایه‌ پێشتر هیچ فشارو توندوتیژی و زۆرێكمان له‌ خه‌ڵك نه‌كردوه‌، وه‌ك هه‌ندێك لایه‌نی تر كه‌ پێشتر ده‌نگی یه‌كه‌مبوون له‌و پارێزگایه‌، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووش هیچ پۆستێك ئیداری و عه‌سكه‌ریمان له‌و پارێزگایه‌ نه‌بووه‌، كه‌ وه‌ك هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی له‌و پارێزگایه‌ به‌ زه‌بری هێزو فشار و ساخته‌كاری توانیویانه‌ یه‌كه‌م بن له‌ پارێزگا، وتیشی: پاش هاتنی تیرۆرستیانی داعش و داگیركردنی موسڵ و شه‌نگال و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی پارێزگاكه‌دا هات ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا باڵا ده‌ستبوون و یه‌كه‌مبوون، هیچ به‌رگرییه‌كیان له‌ خه‌ڵكی موسڵ و شه‌نگال نه‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ خاوه‌نی هێزێكی زۆربوون له‌و ناوچه‌یه‌، به‌ڵام به‌بێ ته‌قه‌ هه‌ڵاتن و ناوچه‌كه‌یان بۆ داعش چۆڵكردو هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌تایبه‌ت ئێزدی و مه‌سیحی و شه‌به‌كیان دا به‌ده‌ست داعشه‌وه‌.

وتیشی: له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ خه‌ڵكێكی هۆشیارن و ده‌زانن كێ و چ هێزێك له‌ كاتی هاتنی داعش به‌رگری لێكردن كه‌ ئه‌ویش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو هێزێكی كه‌می یه‌كێتی له‌ ناوچه‌كه‌دا بوو كه‌ زیاتر بۆ پاراستنی باره‌گا حزبییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌بوون قاره‌مانانه‌ تا دوا دڵۆپی خوێن به‌رگرییان له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ك كردو هه‌ڵنه‌هاتن، ئه‌مانه‌ هه‌مووی هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ زیاد له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سۆزییان به‌ لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ده‌ڕوات و ته‌ئكیدیشده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تاكه‌ هێز كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا بتوانێت به‌رگرییان لێبكات ئه‌وه‌ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ زیاتر متمانه‌یان به‌ كێتی هه‌یه‌ كه‌ بیان پارێزێت، چونكه‌ ده‌زانن كه‌ هه‌ر ئه‌و یه‌كێتییه‌ بوو كه‌ سه‌دان شه‌هیدی به‌خشی بۆ پارێزگاریكردن له‌ ناوچه‌كه‌یان، له‌ كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش یه‌كێتی یه‌كێك بوو له‌و هێزانه‌ی قوربانی داو به‌شداریكرد له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌.

سورچی راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بینرێت له‌خه‌ڵكی سنووری پارێزگای موسڵ متمانه‌یان زیاتر به‌ یه‌كێتییه‌و به‌پێی پێشبینی و به‌دواداچونه‌كانیش له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵكشاندایه‌و زیادیكردوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌نگی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان، بگره‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌و شیعه‌كانیش له‌ داكشان و كه‌مبوونه‌وه‌دایه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket