riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی داواكاری كاسبكاران ده‌به‌نه‌ په‌رله‌مان

ی.ن.ک‌‌ 03:06 PM - 2018-04-29
.

.

ئه‌مڕۆ 29-4-2018 فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ كاسبكارانی بازاڕی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و به‌ڵێنیان پێ دان كه‌ داواكارییه‌كانیان ببنه‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ كاسبكاران كۆبووینه‌وه‌و داوامان له‌ كاسبكاران كرد كه‌ پرۆژه‌یه‌ك له‌باره‌ی باج و كه‌موكوڕییه‌كانیان ئاماده‌ بكه‌ن تا ئێمه‌ش پرۆژه‌كه‌ فراوانتر بكه‌ین و داوا بكه‌ین بخرێته‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كاسبكاران نیه‌ و ره‌چاوی بارودۆخی ئێستای كاسبكاران نه‌كراوه‌و ئه‌و باجه‌ی ده‌یده‌ن به‌ حكومه‌ت بڕێكی زۆره‌و هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌می بكه‌ینه‌وه‌ به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بگونجێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket