فاتيحای به‌رانبه‌ر، فاتێحای نابه‌رابه‌رییه
ژنان 10:06 AM - 2018-04-29.
با له پێشدا له‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه بڕوانین له سایتی (یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستان)
یه‌که‌م رۆژی پرسه‌ی که‌ژاڵ ئیبراهیم له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
24/4/2018 : 11:17
{ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی یه‌که‌م رۆژی پرسه‌ی ژنه شاعیری کورد که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو 23 – 4 – 2018 خاتوو که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی کۆچی دوایی کرد ئه‌مڕۆ 24 – 4 – 2018 یه‌که‌م روژی پرسه‌ی پیاوان له مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران له سلێمانی و پرسه‌ی ژنان له نزیک به‌نزینخانه‌ی بینایی نزیک بینای جاجی خانووبه‌ره به‌ڕیوه‌ده‌چێت. هاوکات دووه‌م و سێیه‌م رۆژی پرسه‌که‌ی له مزگه‌وتی شێخ حسین له قه‌ڵادزێ بڕێوه‌ده‌چێت. هه‌ر ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌که‌ی له گۆڕستانی راپه‌ڕین له سلێمانی به خاک ده‌سپێردرێت. (pukmedia) تایبه‌ت}.
فاتێحای به‌رانبه‌ر، فاتێحای نابه‌رابه‌رییه
له مێژه گه‌لانی جهان بۆ مافی به‌رابه‌ر له نێوان ژن و پیاودا تێئه‌کۆشن،له‌م بواره‌دا گه‌لێ ده‌سکه‌وتیان به ده‌سهێناوه. گه‌لی کوردیش به‌پێی توانا له‌م بواره‌دا به‌شدار بووه، رووناک‌بیر و شاعیرانی کورد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خۆیان ماندوو کردووه، نموونه: نه‌مر عه‌بدولخالیق مه‌عروف و به‌ڕێزان قانع، بێکه‌س. رووناک‌بیر و ئازادیخوازانی پیاو ئێژن: ژن مافی خۆیه‌تی له چ بوارێکی خوێندن و هونه‌ردا که خۆیی پیباشه ههڵیبژێ و له‌و بواره‌دا چالاکی بکات تا وه‌ک ئێمه‌ی پیاو بڕواته پێشه‌وه.
ژنانی رووناک‌بیر و ئازادیخوازیش ئێژن: ئێمه ئێتر ناتوانین باری نابه‌رابه‌ری هه‌ڵگرین و وه‌ک ژێرده‌سته بژین و دوومان به مرۆڤێک دابنرێت و به‌شمان هه‌ر کاری ناو ماڵ و مناڵ په‌روه‌رده کردن بێت، ئێمه‌ی ژنی کورد که له ده‌ورانی شۆڕشدا له تاڵی و ناخۆشییه‌کان، له ئاواره‌یی و دهربهردهییهکاندا به‌شدار بین پێویسته وه‌ک پیاویش له بواره جۆراوجۆره‌کانی ژیان وه‌ک خوێندن و کارکردن بۆ کار و باری کۆمه‌ڵایه‌تی به پێی توانا به‌شداری بین تا کۆمه‌ڵگای کورد گه‌شه بکات و بڕواته ریزی گه‌لانی جهانه‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو باس و تێکۆشانه‌دا که سه‌باره‌ت به به‌رابه‌ری له نێوان ژین و پیاودا کراوه و ئه‌کرێت، ئاڵ‌وگۆڕێک له‌و بواره‌دا رووی نه‌داوه! ئه‌م نابه‌رابه‌رییه ته‌نانه‌ت له ره‌وتی مردن و ماڵئاوایی کردن له ژیانیشدا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌و جۆره‌یه که بۆ پرسه و سهرخۆشییهکان پیاوان له شوێنێک به جیا دائه‌نیشن و ژنانیش له شوێنێکی دیکه تا به‌رنامه‌ی پرسه و سه‌رخۆشی و دڵنه‌وایی کردنی که‌س و کاری مردووه‌که به‌ڕیوه ببرێت. وه‌ک ئه‌بینین پرسه‌ی به‌ڕێز که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر له دوو شوێنی جیاواز به‌ڕیوه براوه.
ئایا ئه‌وه داب و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگی کورد بووه یا فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی دوژمنانی کورد و کوردستانه؟ بۆ ئه‌بێ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بخریته ژێر ئه‌و چه‌تره ناشایسته‌وه؟!
سه‌باره‌ت به‌و باسه که له دوو شوێنی جیاواز پرسه‌و سهرخۆشییهکان به‌ڕیوه ئه‌برێ، چه‌ن دێڕێکم به ناوی: (فاتێحای به‌رابه‌ر، فاتێحای نابه‌رابه‌رییه) نووسی، ساڵی (1999) له ژماره (69)ی کوردستانی نوێ، چاپی ده‌ره‌وه. چاپ‌کرا، سپاس بۆ به‌ڕیوه‌به‌رانی کوردستانی نوێ.
تێبینی: (کوردستانی نوێ) ئۆرگانی فه‌رمی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه).
سه‌باره‌ت به مه‌رگی به‌ڕیز گه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر، هیواداره‌م ئه‌وه دوایین خه‌می خزم و که‌س و دۆست و ئاشنیان بێت، هه‌روه‌ها هیوادارم ئه‌و جۆره پرسانه‌یش له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نه‌مێنی و له‌و ژیانه نا به‌رابه‌ر و زیانبه‌خشه ده‌رباز بین.
سه‌عی سه‌قزی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19