لاهور شێخ جه‌نگی: بهدهنگهكانتان كوردستانی بوونی كه‌ركوك ده‌سه‌لمێنن
ی.ن.ک 08:00 PM - 2018-04-28.
ئه‌مڕۆ 28-4-2018، لاھور شێخ جه‌نگی له وتارێكیدا بۆ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی رایگه‌یاند: به ده‌نگه‌كانمان ده‌توانین كوردستانی بوونی كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بسه‌لمێنین.
لاھور شێخ جه‌نگی له وتارێكیدا له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردنی لیستی 162 ی یه‌كێتی له‌سنووری ناوچه‌ی قه‌ره‌ناو له قه‌زای ته‌ق ته‌ق، ڕایگه‌یاند: خه‌ڵكی سنووری قه‌ره‌ناو له‌مێژووی شۆڕشی نوێ‌دا چۆكیان به‌دوژمن دادابوو، ئێستاش به‌ده‌نگه‌كانیان ده‌توانن كوردستانی بوونی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان بسه‌لمێنن.
لاھور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بڕیاریدابوو كه بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به شێوازێكی جیاواز به‌رێوه‌بچێت و ھه‌وڵ بده‌ین بانگه‌شه‌یه‌كی دیموكراسی و مه‌ده‌نی به‌رێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها وتی: بڕیاربوو له بانگه‌شه‌دا له ھیچ لایه‌نێكی كوردستانی نه‌ده‌ین تا ئه‌و كاته‌ی ھێرشمان ده‌كرێته‌سه‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردودا بینیمان كه لایه‌نێكی دیاریكراو لایه‌نێك كه به‌ھۆی سیاسه‌تیانه‌وه كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوهكانمان له‌ده‌ستدا، ھاتوون تۆمه‌تی ناڕه‌واو بێ ویژدانانه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بۆ حزبی شه‌ھیدان و لایه‌نگرانی ده‌ھۆننه‌وه.
لاھور شێخ جه‌نگی باسی له گرنگی ئه‌م ھه‌ڵبژارده كرد‌و وتی: له‌م ھه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال و شهھیدهكانمان چاویان له‌ده‌ستی ئێمه‌یه، چونكه ھه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازه به‌تایبه‌تی بۆ كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، كه به‌ھۆی ریفراندۆمه‌وه به‌شێكی خاكی كوردستانیان له ده‌ست دهرھێناین، بۆیه شه‌ڕی داھاتوو به‌ھه‌موو ھێز‌و لایه‌نێك ناكرێت، ئه‌م شه‌ڕه به ھێزێك ده‌كرێت سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ركردایه‌تی كردبێت، ئه‌م شه‌ڕه بهھێزێك ده‌كرێت كه رووبارێك خوێنی دابێت له‌پێناوی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24