riklam

عومه‌ر فه‌تاح: یه‌كێتی به‌ گه‌رمیانه‌وه‌ یه‌كێتیه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:48 PM - 2018-04-28
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 27-4-2018 عومه‌ر فه‌تاح به‌ ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ قاشتی و حاجی قادر نه‌مه‌لی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پێشوازی كرد له‌ به‌كری حاجی ره‌فعه‌ت كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رۆك عه‌شیره‌تی ته‌رخانی له‌هۆزی جاف.

عومه‌ر فه‌تاح رۆڵی تیره‌ی ته‌رخانی و جافی به‌گشتی له‌ قوربانیدان و خه‌بات بۆ ڕزگاری كوردستان به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌میشه‌ شانازی به‌ئێوه‌و شه‌هید و ئه‌نفالكراو و قوربانیه‌كانتانه‌وه‌ ده‌كه‌ین و یه‌كێتی خۆی به‌خاوه‌نی ئێوه‌ ده‌زانێت، ئێوه‌ش خاوه‌نی یه‌كێتین، یه‌كێتی به‌گه‌رمیانه‌وه‌ یه‌كێتییه‌.

عومه‌ر فه‌تاح وتیشی:  ئێمه‌ شاهیدی مێژوویین، كه‌ گه‌رمیان له‌ تاوانه‌كانی ئه‌نفالدا چ قوربانیه‌كی گه‌وره‌ی داو تووشی چ نه‌هامه‌تیه‌ك هات، بۆیه‌ یه‌كێتی باشتر له‌ ئازاره‌كانی گه‌رمیان ده‌گات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و داهاتوو و چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان به‌نده‌ به‌ به‌هێزبوون و گه‌شه‌كردنی یه‌كێتی –یه‌وه‌.

لایخۆشیه‌وه‌ به‌كری حاجی ره‌فعه‌ت سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی ته‌رخانی به‌ڵینی خۆی و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی لیستی ژماره‌ 162ی یه‌كێتی.

  هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئێمه‌ قوربانیمان داوه‌ له‌ ناو یه‌كێتی دا، له‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌رو ئه‌نفالكراوه‌كاندا، تووشی نه‌هامه‌تیی زۆر هاتوون، بۆیه‌ هه‌رگیز رێبازه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌رناده‌ین.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket