riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوون هیچیان نه‌كردووه‌و هیچیش ناكه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 11:45 AM - 2018-04-28
.

.

ئه‌مڕۆ 28-4-2018 قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و سه‌یدسادق و پێنجوێن به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ كه‌سانێك هه‌ن هه‌تا پاره‌ هه‌بوو له‌ناو یه‌كێتیدا بوو، كه‌ پاره‌ نه‌ما جیابووه‌وه‌و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات. له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ دوو جار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جارێك جێگری سه‌رۆكی  حكومه‌تی عیراق بووه‌و ساڵانێكیش جێگری سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی بووه‌. بۆ له‌وكاتانه‌دا نه‌یتوانی چاكسازی بكات؟! بۆ ئێستا باسی چاكسازی ده‌كات؟! ئه‌و كه‌سانه‌ بێویژدانن و گه‌له‌كۆمه‌كێ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ن. به‌ڵام یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان رۆژی 12ی ئایار به‌ ده‌نگه‌كانمان وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، خه‌ڵكانێك هه‌ن بۆ داپۆشینی كه‌تنه‌ گه‌وره‌كانیان و هه‌روه‌ها بۆ داپۆشینی هه‌ڵه‌ ستراتیژی و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كانیان كه‌ كوردستانیان توشی نه‌هامه‌تی كردووه‌، ئه‌مڕۆ قسه‌ به‌ یه‌كێتی ده‌ڵێن، بۆیه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌ ده‌نگدان به‌ لیسته‌كه‌ی مام وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.

وتیشی: باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌وجۆره‌ كه‌سانه‌و سه‌رجه‌م نه‌یارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قسه‌ نیه‌، شه‌ڕی ئیعلام و فه‌یسبوك نیه‌، به‌ڵكو ده‌نگدانه‌ به‌ لیستی ژماره‌ 162ی یه‌كێتی.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هێزێك نییه‌ ته‌نها له‌ شارێك و ناوچه‌یه‌ك بێت، به‌ڵكو حزبێكی سه‌رتاسه‌ری كوردستانییه‌، هه‌ر له‌ دهۆكه‌وه‌ تاوه‌كو سنجارو خانه‌قین و شه‌نگال و مه‌نده‌لی خاوه‌نی سه‌نگ و قورسایی خۆیه‌تی. یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌یه‌ كه‌ سه‌ری كورد به‌رزده‌كاته‌وه‌، ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌نگبده‌ن به‌ لیستی ژماره‌ 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یمان بۆ مام و شه‌هیدان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تێكۆشه‌رو پارێزه‌ری ئه‌و رێبازه‌ ده‌بین.

PUKmedia تایبه‌ت

قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوون هیچیان نه‌كردووه‌و هیچیش ناكه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket