riklam

قوباد تاڵه‌بانی: شه‌پۆلی سه‌وزی یه‌كێتی بۆ گۆڕانكاری به‌ڕێوه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:11 AM - 2018-04-28
.

.

ئه‌مڕۆ 28-4-2018 قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و سه‌یدسادق و پێنجوێن به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هێزێك نییه‌ ته‌نها له‌ شارێك و ناوچه‌یه‌ك بێت، به‌ڵكو حزبێكی سه‌رتاسه‌ری كوردستانییه‌، هه‌ر له‌ دهۆكه‌وه‌ تاوه‌كو سنجارو خانه‌قین و شه‌نگال و مه‌نده‌لی خاوه‌نی سه‌نگ و قورسایی خۆیه‌تی. هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌یه‌ كه‌ سه‌ری كورد به‌رزده‌كاته‌وه‌، ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین ده‌كات.

روونیشیكرده‌وه‌، شه‌پۆلێكی سه‌وز به‌ڕێوه‌یه‌ كوردستان جوان ده‌كاته‌وه‌، گۆڕانكاری ده‌كات، ئه‌و شه‌پۆله‌ وه‌ڵامی نه‌یارانمان ده‌داته‌وه‌، كارو بێویژدانی و گه‌له‌كۆمه‌كێیان به‌رامبه‌ر یه‌كێتی پوچه‌ڵده‌كاته‌وه‌، یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كانیش ئه‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ن و به‌ ده‌نگدانی رۆژی 12ی ئایار به‌ لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی وتیشی: باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، قسه‌ نیه‌، شه‌ڕی ئیعلام و فه‌یسبوك نیه‌، به‌ڵكو ده‌نگدانه‌ به‌ لیستی ژماره‌ 162ی یه‌كێتی.

راشیگه‌یاند: ده‌نگبده‌ن به‌ لیستی ژماره‌ 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یمان بۆ مام و شه‌هیدان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تێكۆشه‌رو پارێزه‌ری ئه‌و رێبازه‌ ده‌بین.

PUKmedia لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket