riklam

هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌ده‌نگدان به‌لیستی 162 وه‌ڵامی نه‌یارانی یه‌كێتی ده‌ده‌نه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:02 AM - 2018-04-28
.

.

ئه‌مڕۆ 28-4-2018 جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی لیستی ژماره‌ 162ی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.

له‌ وته‌كه‌یدا جه‌میل هه‌ورامی جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێتییه‌كان له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بن درێژه‌پێده‌رو پارێزه‌ری رێبازه‌ مه‌زنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بین و پارێزه‌ری چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی مام ده‌بین.

وتیشی: رۆژی 12ی ئایار به‌ ده‌نگه‌كانمان به‌ لیستی ژماره‌ 162ی یه‌كێتی، یه‌كێتی سه‌رده‌خه‌ین.

هه‌روه‌ها گرنگترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ ركابه‌رو نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی ده‌نگدانه‌ به‌ لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی كه‌ ژماره‌ 162ـه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و ئازادیه‌ی ئێستا له‌ئارادایه‌، له‌سایه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، هه‌ر له‌شاخه‌وه‌ تائێستا خه‌باتمان بۆ ئه‌و به‌دیهێنانی چاره‌نووسمان كردووه‌.

راشیگه‌یاند: یه‌كێتی تاكه‌ حزبه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌وپێه‌ی زۆر حزب دروستبوون و پاشان پارچه‌ پارچه‌ بوون، هیچیان دروشمه‌كه‌یان به‌دینه‌هاتووه‌، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و حزبه‌ بوو كه‌ دروشمی مافی چاره‌ی خۆنووسین بوو، داوای چاره‌نووسمان كردووه‌، له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانیدا دروشمه‌كه‌مان هاته‌دی.

PUKmedia لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket