قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی ناهێڵێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك قومار به‌ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌وه بكات
ی.ن.ک 10:46 AM - 2018-04-28.
ئه‌مڕۆ 28-4-2018 قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و سه‌یدسادق و پێنجوێن به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له وته‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هێزێك نییه ته‌نها له شارێك و ناوچه‌یه‌ك بێت، به‌ڵكو حزبێكی سه‌رتاسه‌ری كوردستانییه، هه‌ر له دهۆكه‌وه تاوه‌كو خانه‌قین و شه‌نگال و مه‌نده‌لی خاوه‌نی سه‌نگ و قورسایی خۆیه‌تی.
وتیشی: یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌یه كه سه‌ری كورد به‌رزده‌كاته‌وه، ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، شه‌پۆلێكی سه‌وز به‌ڕێوه‌یه كوردستان جوان ده‌كاته‌وه، ئه‌و شه‌پۆله وه‌ڵامی نه‌یارانمان ده‌داته‌وه، به‌وپێیه‌ی نه‌یاره‌كانمان بێویژدانی و گه‌له‌كۆمه‌كی به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وه قبوڵ ناكات و به ده‌نگدان كاره‌كانیان پوچه‌ڵده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی به ده‌نگه‌كانمان وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه كه گه‌وره‌كه‌یان خۆی به فریادڕه‌س ده‌زانێك، به‌ڵام خۆی 50 ملیۆن دۆلار قه‌رزاره‌و هیچی پێناكرێت ئیتر چۆن ده‌ڵێت چاكسازی ده‌كه‌ین!
قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه نابێت بهێڵین هیچ كه‌س و لایه‌نێك قومار به ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان بكات.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كه‌سانێكیش هه‌ن هه‌تا پاره هه‌بوو له‌ناو یه‌كێتیدا بوو، كه پاره نه‌ما جیابووه‌وه‌و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات. له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه دوو جار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جارێك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق بووه‌و ساڵانێكیش جێگری سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی بووه. بۆ له‌وكاتانه‌دا نه‌یتوانی چاكسازی بكات! بۆ ئێستا باسی چاكسازی ده‌كات!
قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی وتیشی: باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌وجۆره كه‌سانه‌و سه‌رجه‌م نه‌یارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قسه نیه، شه‌ڕی ئیعلام و فه‌یسبوك نیه، به‌ڵكو ده‌نگدانه به لیستی ژماره 162ی یه‌كێتی.
راشیگه‌یاند: ده‌نگبده‌ن به لیستی ژماره 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یمان بۆ مام و شه‌هیدان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه تێكۆشه‌رو پارێزه‌ری ئه‌و رێبازه ده‌بین.
PUKmedia لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28