ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ عێراقه.......!!
بیروڕا 10:22 AM - 2018-04-26.
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و راستیه ده‌زانن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ عێراقه، واته بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراقه نه‌ك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی چونه‌ته نێو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، پێخورو به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ركابه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبه‌ستوه .
به‌نده له‌و ماوه‌یه‌دا به وردی دیقه‌تی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانم داوه، هه‌ندێكیان ئه‌وه‌ند قین له دڵانه هیچ بوارێكیان نه‌هێشتۆته‌وه تاوه‌كو له دوای ئه‌و پرۆسه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا دانیشن و ته‌كبیری ئایندهی ئه‌م گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته بكه‌ن، كۆمه‌ڵێك دروشم و پڕوپاگنده‌یان فڕێداوه‌ته گۆڕه‌پانه‌كه،وه‌ك گه‌نده‌ڵی ناهێڵین،گه‌نده‌ڵكاران سزا ده‌ده‌ین، پاشه‌كه‌وتی موچه لاده‌به‌ین، هه‌موو مافه‌كان له به‌غدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین، حكومه‌تێكی ره‌شید له هه‌رێم داده‌مه‌زرێنین، شه‌فافیه‌ت له داهات و به‌ڕێوه‌بردن ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
به‌پێی تێڕوانینه‌كانی خۆم ئه‌و شێوه هه‌ڵمه‌ته له دوو گریمانه به ده‌رنیه ، یه‌كه‌میان وه‌ك ئه‌وه‌یه ساغیان كردبێته‌وه كه هه‌موو كورسیه‌كان به ده‌ست دێنن ئیتر ده‌توانن راست و چه‌پ به‌سه‌ر رابردوودا بهێنن و سه‌ر له نوێ فۆرمه‌ڵه‌ی هه‌موو بنه‌كانی عێراقی تازه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌یان هه‌رگیز نابێت، چونكه كورسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیایكراوه به ناوچه كوردستانیهكانیشهوه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به پێی ده‌نگه‌كانیش دابهشكاریش هه‌یه، ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیه له هه‌رێم مۆنۆپۆڵی هه‌موو كورسیه‌كان بكات، دواجار ناچاری ده‌ست و په‌نچه نه‌رمكردن نه‌بن له‌گه‌ڵ لایهنهكانیتری هه‌رێم، له ژێر رۆشنایی ئه‌م راستیه هه‌مویان پێویستیان به یه‌كتر ده‌بێت، كه‌وایه ئه‌و دوژمنایه‌تیه بۆچیه و بۆ كی ده‌كرێت؟
من گومانێكم بۆ دروست بووه هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه به ئه‌جیندایه‌كی تایبه‌ت و بۆ هه‌ژماری لایه‌نێكی ئیتر ناوه‌كی بێت یان ده‌ره‌كی بێت كار بكه‌ن،ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه شیمكردهوه ئه‌وه‌ی دووه‌میان ده‌چێته خانه‌ی گه‌وجاندنه‌وه، بهراستیگوناهێكی گه‌وره‌یه دوای ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه كه له رابردوودا ئه‌زمونیان په‌یدا كردووه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره بانگه‌شانه، له بیرمانه له رابردوودا لایه‌ن هه‌بوو دروشمی موچه‌ی بۆ كابانی ماڵیش هه‌ڵده‌دا له‌ولاشه‌وه ده‌یوت ئه‌و حكومه‌ته خه‌ڵكی هه‌موو كردۆته موچه‌خۆر و پاره ته‌خشان و په‌خشان ده‌كات.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و دروشم و مه‌به‌سته‌كانی پشته‌وه‌ش شاره‌زابوون، تازه به تازه ده‌تانه‌وێ به‌و دروشمه باق و بریقانه خه‌ڵكی بگه‌وجێنن و پێتان وابێت به‌و سینگ ده‌رپه‌ڕاندنه هه‌موو ئه‌وانه‌ی بانگشه‌ی بۆ ده‌كه‌ن مهرامهكانتان جێبه‌جێ بكه‌ن، بڕۆن ئه‌و كاڵایانه‌ی هه‌تانه له شوێنی‌تر عه‌رزی كه‌ن و كڕیاری بۆ بدۆزنه‌وه كه دڵنیام له‌م دنیا و له‌و دنیاش نایدۆزنه‌وه، راستیهكیش هه‌یه وه‌ك رۆژی روناك وایه هیچ حیزب و لایه‌نێك به ته‌نیا ناتوانێت هه‌موو شتێك بكات، ئیتر چ پێویست ده‌كات به‌و وتاره زبرانه ته‌ڵقینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بده‌ن، باشتره بوارێك بۆ ئه‌وه بهێڵنه‌وه له داهاتو و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به یه‌كه‌وه دانیشن و لێنه‌گه‌ڕێن چیتر ئازاره‌كانی ئه‌م گه‌له درێژه بكێشێت،لێره‌دا جێی خۆیه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش به هه‌موو چین و توێژه‌كانیانه‌وه باش و خراپی لایه‌نه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه لێك هه‌ڵاوێرد بكه‌ن بزانن، كێن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر كه‌وڵی ئه‌م میلله‌ته بژین و هه‌ر به وته و وتاری بێ بنه‌ما دوژمنایه‌تی یه‌كتر قوڵ بكه‌نه‌وه هه‌روه‌ها كێشن ئه‌وانه‌ی له وه‌ته‌ی دامه‌زراون شه‌هید ده‌به‌خشن به روحیانه‌تی به‌رزی شۆرشگێڕیه‌وه داكۆكی له مافی ئه‌م گه‌له ده‌كه‌ن و دواجاریش لوتی به‌رزی داعشیان له‌به‌رده‌م گۆڕی شه‌هیداندا شكاند و ئێستاش هه‌ر ئه‌وانه‌ن ده‌توانن شه‌ڕی ماف و داخوازیه‌كان گه‌لی كوردستان بكه‌ن و ئه‌م كاروانه بگه‌یێننه دوا مه‌نزڵ.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22