riklam

كۆسرەت ڕەسول عەلی لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەكان كۆبووەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:33 PM - 2018-04-25
.

.

كۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازی پێشوازی كرد لە جەمیل هەورامی و وەفدێكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان  و كۆمەڵەی پێشمەرگە دانەبڕاوەكانی (ی ن ك) كرد.

‎ئێوارەی ئەمڕۆ 25-4-2018 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە جەمیل هەورامی و وەفدێكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان  و كۆمەڵەی پێشمەرگە دانەبڕاوەكانی (ی ن ك).

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا جێگری سكرتێری گشتی  بەگرنگیەوە باسی لە ڕۆڵی پێشمەرگە دێرینەكان كردو تیشكی خستە سەر ئەوەی كە لە ڕۆژە سەختەكانی خەبات و قوربانیدان هەر ئەو پێشمەرگە قارەمانانە بوون  بەگیان و ڕۆحی خۆیان  بەرگریان لە یەكێتی و نیشتمانەكەیان كردوەوە.

‎لە درێژەی قسەكانیدا كۆسرەت ڕەسول عەلی وتی: ئەمڕۆ كە هەڵبژاردنێكی چارەنووسساز لەبەردەم گەلەكەماندایە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك هێزێكی گەورەو كاریگەر دەتوانێ بەهێزەوە بەرگری لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد بكاو ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی كورد لە بەغدا.

‎جێگری سكرتێری گشتی وتیشی: ئەم بەرگری كردنە بە بەهێزی یەكێتی و سەركەوتنی لیستی ١٦٢ دەكرێ و ئەركە لەسەر هەموومان كار بۆ سەرخستنی لیستی سەوز بكەین و ببینە پێشمەرگەی پارێزگاری كردن و سەرخستنی دیموكراسی لەم هەڵبژاردنە.

‎لای خۆشیانەوە ئەندامانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان دووپاتیان كردەوە كە بە هەموو هێز و توانایانەوە كار بۆ سەرخستنی لیستی ١٦٢ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەن و دڵنیان لەوەی كە تەنها یەكێتی و نوێنەرەكانی داكۆكیكای سەرسەختی ڕاستەقینەی ئەم گەلەن.

‎لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت ڕەسول عەلی بە پێشمەرگە دێرینەكانی ڕاگەیاند كە یەكێتی خاوەنی پێشمەرگەی قارەمانی وەك ئێوەو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەو جەماوەرە دڵسۆزە بێ هەمیشە شسكت بەپیلانگێڕییەكان دێنێ و لە مەیدانی ململانێ سیاسیەكاندا سەربەرزانە سەردەكەوێت.

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket