riklam

مەخمورییەكان دەنگ بەلیستی یەكێتی دەدەن كە لەتەنگانەدا راناكات

ی.ن.ک‌‌ 12:08 PM - 2018-04-25
.

.

لێپرسراوی كۆمیتەی مەخموری یەكێتی رایدەگەیەنێت ئومێدیان بەخەڵكی قەزاكەیە كە لەم هەڵبژاردنەشدا یەكێتی دەنگی یەكێتی یەكەم بەدەستبهێنێتەوە، دەشڵێت: مەخمورییەكان بۆیە متمانەیان بەیەكێتییە لەكاتی هاتنی داعشدا  دژە تیرۆر بوو شارەكەی بۆ ئازادكردنەوە، لەكاتی هاتنی سوپای عیراقیشدا تەنها یەكێتی بوو لەشارەكە ماوەیەو خەڵكەكەی بەجێنەهێشت. 

وتیشی: ئەوانەی لەكاتی هاتنی سوپای عیراقدا بە بێ بەرگری هەڵاتن ئێستا بۆ بانگەی لیست و كاندیدەكانی هاتونەتەوە مەخمور. 

رەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی كۆمیتەی مەخموری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: كۆی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كە بەشداریان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردوە لەقەزای مەخمور بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن، بەو لایەنەشەوە كە لە18ی ئۆكتۆبەردا جارێكی دیكە مەخموری جێهێشت، ئێستا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن گەڕاوەتەوە شارەكەو بانگەشە بۆ لیست و كاندیدەكانی دەكات.

گەڵاڵی راشیگەیاند: یەكێتی لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 2014دا لەسەنتەری قەزای مەخمور دەنگی یەكەمی بەدەستهێناوە، بۆ ئەمجارەش ئومێدمان بەهەمان شێوە دەنگی یەكەم بەدەستبهێنین.

وتیشی: وەك یەكێتی جێی متمانەی مەخمورییەكانین، چونكە یەكێتی لە 18ی ئۆكتۆبەردا وەك لایەنەكانی دیكە شارەكەی بەجێنەهێشت و توانیومان ببینە بەشێك بۆ پاراستنی سەروماڵی دانیشتوانی شارەكە بەبێ جیاوازی.

ئەوەشی خستەڕوو: متمانەی خەڵكی مەخمورو دەوروبەری بە یەكێتی لەوە سەرچاوەی گرتوە كە لەساڵی 1991، 2003 یەكێتی رۆڵی سەرەكی لەئازادكردنەوەی مەخمور هەبووە لەڕژێمی لەناوچوی بەعس، دواجاریش لەكاتی هاتنی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا لەساڵی 2014، هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی بوون توانیان قەزای مەخمور رزگار بكەنەوە، لەدوای هاتنی هێزەكانی سوپای عیراقیش لە 18ی ئۆكتۆبەردا هەر یەكێتی بوو مەخمورییەكانی بەتەنها جێنەهێشت و  لەوێ مایەوەو بەرگریكرد، بەڵام ئەو لایەنانەی لە كاتی هاتنی داعش و دواتریش لە 18ی ئۆكتۆبەردا كە سوپای عیراق هات خەڵكی مەخموریان جێهێشت و ئیستا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن گەڕاونەتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket