riklam

كورد له‌ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌شدار ده‌بێت

جینۆساید‌‌ 11:55 AM - 2018-04-25
.

.

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی 103یه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان و گه‌یاندنی هاوخه‌می بۆ گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌رمینیا وه‌فدێكی رێكخراوی دۆستایه‌تی كورد و ئه‌رمه‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی هێمن مام ڕه‌ش سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌رمینیان كردووه‌.

دوێنێ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی كورد له‌وڵاته‌ وه‌فده‌كه‌ به‌شدارییان له‌مه‌راسیمه‌كه‌ كرد و تاجه‌گولینه‌ی ڕێز و وه‌فایان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی سێمبولی قوربانیانی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان دانا.

 ئه‌مه‌ بۆ ساڵی چواره‌مه‌ ڕێكخراوی دۆستایه‌تی كورد و ئه‌رمه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ وه‌فدی جیا جیا به‌شداری مه‌راسیمی ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كات.

 وا بڕیاریشه‌ هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌رمینیا كه‌ هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و به‌ ئامانجی تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا، وه‌فده‌كه‌ چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و داموده‌زگا رۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامبده‌ن.


PUKmedia ‏ تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket