riklam

دووبز سەوزپۆش دەكرێت

ی.ن.ک‌‌ 10:44 PM - 2018-04-24
.

.

ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك و رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و  سیروان كۆێخا نەجم ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی میحوەری پێنجی هەڵبژاردن و هەڤاڵ محەمەد عوسمان، لێپرسراوی میحوەری چواری هەڵبژاردن و لیوا هەڵكەوت عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركوك و چەتۆ ساڵح كادری پێشكەوتوی (ی.ن.ك)و ژمارەیەك لە فەرماندەكان و كاندیدانی لستی 162 ی (ی.ن.ك) لە كەركوك، ئەمڕۆ 24/4/2018سەردانی قەزای دووبزیان كردلە لایەن كۆمیتەو جەماوەری دووبز پێشوازیەكی گەرمیان لێ كرا.

لەكۆبوونەوەیەكی فراوانی جەماوەریدا لە ووتاری هەڤاڵان ئاماژە بە سیاسەتی (ی.ن.ك) كرا كە هەمیشە لە گەڵ خەڵكی سنورەكەن لە خۆشی و ناخۆشی لە بەرگری و شەرەكانی دژی تیرۆرستانی داعش و ئەو روداوانەی رویانداوە بەئێستاشەوە چۆن (ی.ن. ك)  بەرەی خەڵكی هەڵبژاردو لە گەڵ خەڵك مایەوە

 هەرلەو مەراسیمەدا كاندیدانی لستی 162ی (ی.ن.ك)) لە كەركوك ناسێنران و جەختیان لەسەر ئەوەكردەوە كە لە بە غدا شەڕی دەستوورو بەدیهێنانی مافە بەدەس نەهاتووەكان بن. لای خۆشیانەوە جەماوەری قارەمانی دووبز بەڵێنیان بۆ ی ن كدووپات كردەوەو دەنگیان بۆ لستی 162ی ی ن ك دەبێ.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket