riklam

رێبوار ته‌ها: پیلانی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:11 PM - 2018-04-24
.

.

سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه‌ و پێویسته‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ وریاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و رێگه‌ نه‌ده‌ن ده‌نگی كورد له‌ كه‌ركوك كه‌مبكات.

رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك بۆ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد له‌م شاره‌و پێویسته‌ رێگه‌نه‌ده‌ین ده‌نگی كورد له‌ كه‌ركوك كه‌مبكات.

وتیشی: خه‌ڵكی كه‌ركوك شاهدی ئه‌و راستییه‌ن كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ زۆر ناخۆشه‌كانی كه‌ركوك بوو كه‌ چه‌ند مه‌ترێك له‌ تیرۆرستانه‌وه‌ دوور بوون، بۆیه‌ كاتێك كه‌ هیچ هێزێك له‌ كه‌ركوك نه‌ما، پێشمه‌رگه‌ به‌خۆێنی خۆی هات و رێگه‌ی نه‌دا كه‌ركوك بكه‌وێته‌ ده‌ست تیرۆرستان.

رێبوار ته‌ها راشیگه‌یاند: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ كورد به‌ یه‌ك ده‌نگ له‌ كه‌ركوك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانه‌ی كه‌ دژی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی عیراق هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد له‌كه‌ركوك.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket