كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا: سه‌رخستنی لیستی 162 بۆ كورد چاره‌نووسسازه
ی.ن.ک 06:30 PM - 2018-04-24.
كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و تێیدا داوا له سه‌رجه‌م كوردان ده‌كه‌ن ده‌نگ بده‌ن به لیستی ژماره 162ی یه‌كێتی، لیسته‌كه‌ی مام، به‌وپێیه‌ی سه‌رخستنی لیستی داكۆكیكاری مافه ده‌ستوریه‌كان لیستی 162 بۆ كورد چاره‌نووسسازه.
ده‌قه‌كه‌ی:
هه‌ڤاڵان ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌ڵمانیا
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
سه‌رخستنی لیستی داكۆكیكاری مافه ده‌ستوریه‌كان لیستی 162 بۆ كورد چاره‌نووسسازه
هه‌مووتان ده‌زانن كه عێراق و كوردستان خۆی بۆ خولێكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ئاماده ده‌كات كه بڕیاره له ١٢ی مایسدا به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌كاتێكدایه كه عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه به هه‌لومه‌رجێكی تازه‌و هه‌ستیاردا تێپه‌رده‌بێ.. ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بۆ كورد چارنوسازهو حزبه تێكۆشهرهكهشتان به‌لیستی ١٦٢ به‌شداری كردووه.. هه‌ڵبژاردن له‌كاتێكدایه كه ڕوداوه‌كان، باری ئابوری و بژێوی خه‌ڵك له‌بارێكی ناههمواردایهو سیاسه‌تی شۆفێنستیانهی به‌غداش هه‌تابێ ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی زیاتر ئاشكرا ده‌كات.. به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت بڵێین هه‌ڵبژاردنی ١٢ی مایس بۆ په‌رله‌مانی عێراقه واته بۆ شه‌ڕی ده‌ستوری و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه له‌سه‌ر ئایندهی هه‌رێمی كوردستانه چونكه به‌پێی ده‌ستور دوای دوو خولی په‌رله‌مانی ده‌توانرێ پێداچونه‌وه به ده‌ستوردا بكرێ و هه‌مواری بكه‌نه‌وه، ئاشكرایه له‌دوای كۆچی دوایی ڕابه‌ری مه‌زنی بزوتنه‌وه‌ی ڕیزگاریخوازانهی كورد جه‌نابی مام جه‌لال شۆفێنیه‌تی عه‌ره‌ب له عێراق ده‌یانه‌وێ بنه‌ماكانی ته‌وافوق نه‌هێڵن و زۆرینه حوكمی خۆی به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا بسه‌پێنێ به‌مه‌ش بنه‌ماكانی دیموكراسی له عێراق و هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و جه‌نابی مام جه‌لال له ده‌ستوردا بۆ كورد‌و ئایندهی كوردستان دابینیان كردووه ههڵیتهكێنن بۆیه له‌كاتێكدا كه له‌كوردستان هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كراوه‌ته موزایه‌داتی سیاسی و هه‌ڵرشتنی ڕق و كینه‌و حزبی هه‌ڵتۆقیوو دیارده‌ی هه‌رزه‌كارانه سه‌ریهه‌ڵداوه كه ده‌یه‌وێ یاری به چاره‌نوسی كورد بكات و ختوكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له چاره‌نوسی كورد‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌نه‌وه‌و له‌دژی ئه‌و پارته بن كه یه‌كێتی به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن هه‌موو له‌هه‌وڵی هه‌ڵمه‌تێكی زاڵمانهدان له‌دژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كاتێكدا هه‌مویان ده‌زانن لاوازكردنی یه‌كێتی لاوازبونی ههمویانهو ئه‌وسا ده‌یبینن چ تهراتینێكیان پێده‌كرێ ئه‌وه هێزو پێگه‌ی حزبه‌كه‌ی مامه كه هاوسه‌نگی ڕاگرتوه‌و زامنی پاراستنی ئازادیه دیموكراسیهكانهو باشترین نمونه‌ش كه‌شوهه‌وای فه‌راهه‌مكراوی ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌ڵمه‌تی ئازادانه‌ی هه‌ڵبژاردنه كه لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك داخ له‌دڵ ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ لێدانی یه‌كێتی حزبی شه‌هیدان ده‌قۆزنه‌وه.. به‌لام یه‌كێتی به‌پێچه‌وانه‌وه چاوی له‌ئاسۆی ده‌م كه له‌و زۆر به‌هێمنانه به‌چاوی ڕونه‌وه هه‌ڵمه‌تی هێمنانه‌ی خۆی ده‌كات و به ستراتیژیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و شه‌ڕی په‌رله‌مانی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستورو دابینكردنی مافه ده‌ستوریه‌كان كارده‌كات و به عه‌قلیه‌تێكی كراوه‌و هێمنه‌وه كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و خه‌می یه‌كێتی ڕیزه‌كان و پێگه‌ی كوردی له به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پیلانانه‌دا كردۆته په‌یامی خه‌باتی دیموكراسی و داكۆكی له مافه‌كانی كورد.
هه‌ڤاڵانی هێژا، كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی دانیشتوی ئه‌ڵمانیاو زیندانیانی سیاسی و كهمئهدامانی سه‌نگه‌ر، خویندكاران و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتی هه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕۆژانی ١١ و ١٢ی مایس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هیوادارین خۆتان و كه‌سوكارو خێزان و دۆست و لایه‌نگران سه‌ربه‌رزانه بچنه ناونده‌كانی ده‌نگدان له شاره‌كانی "ئه‌ڵمانیا (برلین/ كیل/ كولن/ هانوفر/ مانهایم/ شتوتگارد/ میونخ" ده‌نگ بده‌ن به لیستكهی مام لیستی ١٦٢ لیستی داكۆكیكار له‌مافه ده‌ستوریه‌كان.. دڵساردی و گله‌ییه‌كان ساردتان نه‌كاته‌وه یه‌كێتی حزبی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و شه‌هیدانه حزبی نوێبونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌و مێژووی به‌رخودانه حزبی هه‌ڵوێسته كوردستانیه‌كانه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان حزبی شه‌هیدان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه‌و به به‌رنامه‌و پلانی نوێوه لیستێكی به‌تواناو كارامه ده‌نێرێته به‌غداو پێویستی به پشتگیری و ده‌نگی ئێوه‌یه دڵنیاشبن یه‌كێتی له‌بواری چاكسازی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كاندا لهمهیدانایهو دهستپیشخهرهو مژده‌به‌خشی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌و هه‌ستانه‌وه‌یه.. ده‌نگ بده‌ن به لیستی ١٦٢ ده‌نگی مقاوهمت و خۆڕاگری و مام و شه‌هیدان و سه‌ركه‌وتن.
به‌ره‌و سه‌رخستنی لیستی ١٦٢ ی مامی مه‌زن لیستی شه‌هیدان
كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
24/4/2018
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26