لقی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان: ده‌نگ به‌لیستی 162 ده‌ده‌ین
ی.ن.ک 06:22 PM - 2018-04-24.
لقی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه راگه‌یانراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا داوا ده‌كه‌ن كوردستانیان ده‌نگ له لیستی ژماره 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن.
ده‌قه‌كه‌ی:
بابه‌ت / هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق
بۆ/سه‌رجه‌م كۆمیته‌و لیژنه به‌ڕێزه‌كانی لقی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان
وێڕای سڵاو وئه‌وپه‌ڕی ڕێزمان بۆتان...
هه‌روه‌ك به‌ڕێزتان ئاگادارن كه عیراق و كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تری گرنگدایه، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقه له ١٢/٥دا كه بۆ ئێمه‌ی دانیشتوانی هه‌نده‌ران ئه‌م پرۆسه‌یه له ڕۆژانی (١٠و١١) /٥ ئه‌نجامده‌درێت.
بێگومان به‌م پڕۆسه‌یه‌ش حوكمه‌تی عیراق (تا راده‌یه‌ك) تازه ده‌كرێته‌وه‌و له‌ڕێگای ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقێكی فیدراڵ. كه بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان به‌گشتی، وه دوور له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حیزبی، هه‌لێكی تره تا به خه‌بات و هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌موو لایه‌ك ده‌سته‌یه‌كی باش و شاره‌زاو بوێر، بۆ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بنێردرێته به‌غداو له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه (مافی به‌ده‌ست نه‌هاتوومان) مسۆگه‌ربكه‌ین.
بۆیه داوا‌و تكامان له یه‌كه یه‌كه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزو ئه‌ندامانی دڵسۆزی یه‌كێتیی نیشتیمانیی و كوردستان و له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان هه‌یه كه خۆتان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانتان، به ئه‌وپه‌ڕێ دڵسۆزی و متمانه‌وه بڕۆن بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی زولاڵ و هه‌ق بێژی خۆتان بده‌ن به لیستی (١٦٢)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. تا هه‌روه‌ك چۆن له ڕۆژی دروستبوونیه‌وه هیوای به‌دیهێنانی ئاواتی گه‌له‌كه‌مان و هه‌وێنی ئاشتی و ئازادی و پاراستی خاك و خۆڵی نیشتمان بووه، ئێستا‌و له داهاتووش بتوانێ ئه‌م ڕۆڵه باشتر بگێڕێت... واته بایه‌خی پاراستنی ئه‌م ڕۆڵه‌ی یه‌كێتی زۆر زۆر گرنگ و پێویسته چونكه یه‌كێتیێك كه ٤٢ ساله به‌بیری كوردستانی و به هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، خوێن ده‌ڕیژێ و گیان ده‌به‌خشێ، ناكرێت ئێستا ڕێگه به‌وه بدرێت كه له‌ڕه‌وڕه‌وه‌ی خه‌بات و حوكمڕانی دوابكه‌وێت. كه بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستی به پشتیوانی و متمانه‌و خه‌باتی هه‌موومانه له‌م قۆناغه‌دا.
به‌وهیوایه‌ی كه كاندیده‌كانی یه‌كێتی یه‌كه‌مان شانسی ته‌واویان پێبدرێت تا له‌ئاینده‌دا بتوانن داخوازیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و له‌سه‌روی هه‌مووشیان مه‌سه‌له‌ی ناوچه دابڕێندراو و كێشه له‌سه‌ره‌كانی كوردستان، جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌ڤاڵان و هاوڕێیانی خۆشه‌ویست... ئێوه ژیان و ته‌مه‌نی خۆتان بۆ كوردایه‌تی و ئازادی نیشتمان له حیزبی شه‌هیداندا به‌خشی، كه ڕابه‌ره‌كه‌ی له قه‌ندیله‌وه خه‌باتی شاخی بۆ به‌غدای پایته‌خت گواسته‌وه‌و جه‌نابی مام جه‌لال گه‌یشته لوتكه‌ی ده‌سه‌لاتی عیراق، كه بێگومان مایه‌ی شانازی هه‌موومانه... كه بێگومان ئێستاش ده‌بێت به‌هه‌مان شانازیه‌وه پشتگیری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ین و به خه‌باتی ده‌نگدان ڕووبه‌ڕووی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ش ببینه‌وه. چونكه ئێمه پێمانوایه كه ناكرێت مه‌یدان بۆ (هه‌ندێ هێزی ناكامڵ و بێ ئه‌زموونی تازه هه‌ڵتۆقیو كه هه‌ر به موزایه‌ده ده‌یانه‌وێ بێنه‌پێش)، چۆڵبكه‌ین و كوردستان تووشی قه‌ده‌رێكی نادیار بكه‌ین. بۆیه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ئه‌ركه مێژوویه‌ش داواتان لێده‌كه‌ین كه ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیته‌كانی ڕێكخستن و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له وولاته‌كانی خۆتاندا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌و به‌ده‌ستهێننای زۆره‌ترین ده‌نگ بكه‌ن.
تا بۆ هه‌موو لایه‌كی بسه‌لمێنن كه ئێوه‌ی هه‌میشه كۆڵنه‌ده‌ر هه‌روه‌ك چۆن له خه‌باتی شاخ به خوێن و هه‌ڵمه‌ت و به‌رگری ئێوه گه‌یشته لوتكه، ئێستاش به هیمه‌ت و ده‌نگ و خه‌باتی دیموكراسی و مه‌ده‌نیتان هه‌ر له پێشه‌نگیدا ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ڤالانی دڵسۆز، به‌شداری كاریگه‌رو گه‌رممان له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژرادن و پڕۆسه‌یه‌دا به‌مانای ئه‌وه نیه كه (هه‌موو كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی ناو هه‌ناوی یه‌كێتی كه چه‌ندین ساله به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌ڵه‌كه بوون و ماونه‌ته‌وه، فه‌رامۆش بكه‌ین. به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن له دوا بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی خۆمان بڕیاردرا كه له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا، ته‌جاوزی كێشه‌كان بكه‌ین و دواتر له كۆنگره‌ی چواردا چاره‌سه‌ری گونجاو یه‌كلایی كه‌ره‌وه بۆ ئاینده‌ی یه‌كێتی بدۆزینه‌وه. چونكه هه‌موومان ده‌زانین كه ده‌رده‌كانی یه‌كێتی چین و چۆنن و ده‌شزانین كه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان سه‌ركردایه‌تیه نه‌ك جه‌ماوه‌رو قاعیده‌كه‌ی. كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها له‌ناو كۆنگره‌دا چاره‌سه‌رده‌كرێن).
له كۆتاییداو بۆ سه‌رخستنی لیستی سه‌وزی (١٦٢) چاوه‌ڕاونی هه‌وڵ و هیمه‌تی دلێرانه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕیزو سه‌رجه‌م كوردستانیانی هه‌نده‌رانین.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدان
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان
لقی هه‌نده‌رانی
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان
نیسانی ٢٠١٨
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27