riklam

پاركی ئازادی.. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی پشتیوانی بۆ لیستی مام دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:59 PM - 2018-04-24
.

.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراواندا له‌سه‌ر سه‌كۆی ئازاد، له‌ پاركی ئازادی شاری سلێمانی، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی لاهوری شێخ جه‌نگی و ژماره‌یه‌ك كاندیدی لیستی (162)ی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ 24-4-2018  له‌نێو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ردا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كرد.

له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا حاكم قادر سوپاس و ستایشی ئه‌و حه‌ماسه‌ گه‌رمه‌ی لێكردن كه‌ بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی، لیستی شه‌هیدان، خستوویانه‌ته‌گه‌ڕو پێیڕاگه‌یاندن یه‌كێتی یه‌كێتی خۆتانه‌و هه‌ڵقوڵاوی ناخی خۆتانه‌و به‌ تێكۆشان و ماندووبون و قوربانیدانتان گه‌شه‌ی كردووه‌و هه‌ر به‌ پاڵپشتی ئێوه‌ش له‌ خه‌باتی دیموكراسی و شارستانی داهاتووشدا رووه‌و سه‌ركه‌وتن هه‌ڵده‌كشێ.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا ئاماژه‌یدا به‌ ڕۆڵ وپته‌وی پێگه‌ی یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و وتی: یه‌كێتی هه‌روه‌ك چۆن خاوه‌نی راپه‌ڕین و ئه‌م ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆیه‌، خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنه‌كانی جه‌نگ و شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ تیرۆرستانیش بووه‌و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتین و ئێمه‌ش بۆ خزمه‌تكردنتان له‌ڕێی كاندیده‌كانمان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختتان ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واو به‌ده‌ستنه‌هاتووه‌كانتان درێغی ناكه‌ن.

دواتر شێخ لاهور بۆ ئاماده‌بووان دواو وتی: له‌م پرۆسه‌ دیموكراسییه‌ی داهاتوودا یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی به‌ له‌ده‌ستدان و كۆچی ئه‌به‌دی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی مێژوویی و كاریزما (مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان) كه‌لێنێكی گه‌وره‌یان دروستكردو وتیشی: بۆ شادبوونی رۆحی ئه‌و دوو كه‌ڵه‌ سه‌ركرده‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی (162)ی لیستی شه‌هیدان. لیستی سه‌وزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ تێكڕای ئاماده‌بووان سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی (9)ی حوزه‌یران و دوامه‌نزڵگای شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان شێركۆ بێكه‌س-یان كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket