riklam

قوباد تاڵه‌بانی له‌ ئاكرێ: یه‌كێتی به‌هێز ده‌كه‌ینه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:58 PM - 2018-04-24
.

.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 24-4-2018 قوباد تاڵه‌بانی له‌ ئاكرێ به‌شداری مه‌راسیمی ناساندنی كاندیده‌كانی یه‌كێتی له‌و ده‌ڤه‌ره‌ كردو رایگه‌یاند، ئێستا هاوسه‌نگی هێز له‌ عیراق گۆڕاوه‌و پێویسته‌ كوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا هه‌نگاو بنێت.

وتیشی: پێویسته‌ هه‌موومان ده‌نگ به‌ كاندیده‌كانی یه‌كێتی بده‌ین له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا تیمێكی به‌هێز بنێرینه‌ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مافه‌كانمان شه‌ڕی ده‌ستووری و یاساییمان بۆ بكه‌ن .

قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: یه‌كێتی پێویستی به‌ده‌نگی ئێوه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ده‌ست له‌ناو ده‌ست و وه‌ك چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام، هه‌موومان هه‌وڵی سه‌رخستنی لسته‌كه‌ی مام بده‌ین.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket