riklam

خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌ڵێنی سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی ده‌ده‌ن

ی.ن.ک‌‌ 08:26 PM - 2018-04-23
.

.

شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵ له‌مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی هه‌ولێر پێشوازی له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پێشمه‌رگه‌ی دێرین سه‌ید كاكه‌ كرد.  

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 23-4-2018 شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێر، له‌ مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی هه‌ولێری پێشوازی كرد له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌ت.

 له‌ دانیشتنێكدا هه‌ر سێ وه‌زیران به‌ناوی خۆیان وه‌زاره‌ته‌كانیان، په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان گه‌یانده‌ هه‌ڤاڵ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌لێنیان پێدا له‌ كاره‌كانی پاڵپشت و هاوكاری بن، له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هه‌ڤاڵ شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵ وتی: بێگومان چاومان له‌ هاوكاری و پاڵپشتی ئێوه‌یه‌ چ وه‌كو حكومه‌ت چ وه‌كو مامۆستا و رێنیشانده‌ر.

هه‌ر ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ی دێرین سه‌ید كاكه‌ سه‌ردانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی  سێی رێكخستنی هه‌ولێری كردو له‌نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆی پێگه‌یاند.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ ده‌یان كه‌سایه‌تی ناسراوی عه‌شیره‌ته‌كان له‌هه‌ولێر و ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان و چین و توێژه‌ جیاكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و پاڵپشتی كردن سه‌ردانی شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵیان كردو به‌ڵێنیان پێدا له‌ نزیكه‌و پشتیوانی مه‌ڵبه‌ندو لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket