riklam

دەستەی مافی مرۆڤ لەسەر كاندیدە ژنەكان دێتەدەنگ

ژنان‌ 04:34 PM - 2018-04-23
.

.

دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم رایدەگەیەنێت: لەكاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دیاردەی ناوزڕاندن و ناشیرنكردنی كاندیدە ژنەكان بەدیدەكرێت و ئەو هەوڵانەش بەشێكە لەتێكدانی ئارامی پرۆسەی هەڵبژاردن و بەهیچ شێوەك ناچێتە چوارچێوەی كێبڕكێی هەڵبژاردنەكان.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی بانگەشەی كاندیدو لایەنەكان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، دەڵێت: وەك ئاشكرایە لە رۆژی 15ی نیسانەوە دەستكراوە بەبانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەكان و كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق لە 12ی ئایاری 2018، ئەوەی تێبینمانكردوە لەو ماوە وەك دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەستدەكرێ بونی دیاردەی ناوزڕاندن و هەوڵ دان بۆ ناشیرنكردنی كاندیدەكان بەدیدی دەكرێ.

دەستەكە راشیگەیاندوە:ناوزڕاندن و هەوڵدان بۆ ناشیرنكردنی كاندیدەكان، بەتایبەت بەرامبەر كاندیدە ژنەكان بەدیدەكرێت كە ئەوەش تەواو پێچەوانەی ئاكارو ئەخلاقی كۆمەڵگەو مرۆڤەكان و یاساو رێكارەكانی كۆمسیۆن و مافەكانی مرۆڤە.

رونیشیكردۆتەوە: ئەو هەوڵانەش بەشێكە لەتێكدانی ئارامی پرۆسەی هەڵبژاردن كە بنەمای دیموكراسییە بۆ دەستاودەستكردنی دەسەڵات و دەربڕینی بیروڕای ئازادانە لەسەر سندوقەكانی دەنگدان و بەهیچ شێوەك ناچێتە چوارچێوەی كێبڕكێی هەڵبژاردنەكان.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راشیگەیاندوە: دەستبردن بۆ دۆسیەی كەسی و تایبەت و خێزانی و هەوڵدان بۆ ناشیرنكردنی لیست و كاندیدەكان بەتایبەت لەڕیگەی تۆرە كۆمەڵایەتیەكان و كەناڵەكان لەدەرەوەی یاساو عورفە كارپێكراوەكان مایەی نیگەرانی هەمو لایەكەو لەهەردو ئاستی كۆمەڵایەتی و یاساییەوە رەتكراوەتەوەو دەچێتە چوارچێوەی شكاندنی شكۆی مرۆڤەكان، ئەو كەس لایەنانەی ئەو كارەش دەكەن و لەپشت ئەو جۆرە كارانەن جگە لەشەرمەزاری هیچی تریان بۆ نامێنێتەوەو پێویستە بەزووترین كات بدۆزرێنەوەو بەسزا بگەیەنرێن.

لەكۆتایی راگەیەنراوەكەیشدا رایگەیاندوە:  بۆیە لێرەوە داوا لەوەزارەتی ناوخۆو دەزگا ئەمنیەكان دەكەین چاودێری ئەو حاڵەتانە بكەن و بەتایبەت لەو ماوەیەی دیاریكراوە بۆ بانگەشە و رێگە نەدەن كەسانێك بیانەوێ بەپلان و بەرنامە كەشی ئارامی هەڵبژاردن تێكبدەن و هێرش و ناو زڕاندن بەرامبەر كاندیدەكان بكەن، ئەوەش لەپێناو بەڕێوەچونی پرۆسەكە لەكەشێكی ئارام و دوور لەتوندوتیژی و ناوزڕاندن.

 PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket