riklam

وەعدی كاندیدەكان

بابەتی گۆڕاو 12:44 PM - 2018-04-23
.

.

وەعدی كاندیدەكان

د.شیركۆ عبدالله‌‌

بۆ ناو شار میترۆ و قیتار
مۆسیقا- پیانۆو گیتار
بۆ شوانیش سەگی هەوشار
بۆ مناڵ ماینچەقەڵ
بۆ مزگەر
دەوری و مەنجەڵ
چایچیی كتلی و قۆری
سەلەفی حەفتا حۆری
موسڵمان عومرەی بەلاش
لادێ‌ تراكتۆر و ئاش
بۆ شیرین نامەی فەرهاد
هەولێر مەرحەبای بەغداد
بۆ سەرئێشە پەنادۆڵ
بۆ كەچەڵ زوڵف و كاكۆڵ
بۆ مەسیحی كەنیسە
شیعەی خۆمان هەریسە
گەنج ئینتەرنێتی سەریع
قات و ریبات بۆ موزیع
بۆ نەخۆش فەحس و دەرمان
بۆ شێخ مەحشی باینجان
مامۆستا مووچەی تەواو
سەرمابردەڵە هەتاو
بۆ مەزڵومان عەدالەت
بۆ كفتە زیرەو ئاڵەت
كورد برنج و فاسۆلیا
گوێدرێژی ساویلكەش
هەتا ئەژنۆ سەوزە گیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket