riklam

عه‌تا ئه‌حمه‌د و سالار مه‌حمود پشتیوانی بۆ یه‌كێتی دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:28 PM - 2018-04-23
.

.

هونه‌رمه‌ندان عه‌تا ئه‌حمه‌د و سالار مه‌حمود پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌، شانازی ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كێتین و سروديان بۆ یه‌كێتی وتوه‌.

هونه‌رمه‌ندان عه‌تا ئه‌حمه‌د و سالار مه‌حمود و فێنك فاروق له‌ ساڵی 2014 سرودێكیان بۆ یه‌كێتی و لیسته‌كه‌ی مام تۆماركردوه‌و كه‌ له‌ ئاواز و هۆنراوه‌ی عه‌تا ئه‌حمه‌ده‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌تا ئه‌حمه‌د له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: من یه‌كێتیم و ئه‌م سروده‌ش ئاوازو هۆنراوه‌ی خۆمه‌ و په‌شیمانیش نیم لێی به‌ڵكو شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ یه‌كێتیم.

وتیشی: هه‌ر كه‌سێك بۆخۆی ئازاده‌ كه‌سه‌ربه‌ چ لیست و لایه‌نێكه‌.

هاوكات پشتیوانی خۆشی بۆ لیسته‌كه‌ی مام دوپاتكرده‌وه‌.

به‌هه‌مان شێوه‌ هونه‌رمه‌ند سالار مه‌حمودیش له‌ڕێگای PUKmedia وه‌ پشتیوانی خۆی بۆ یه‌كێتی و لیستی 162 دوپاتكرده‌وه‌.

لینكی یاریدەدەر بۆ بینینی ڤیدیۆكە

هاوكات ئه‌مساڵیش بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و بۆ پشتیوانی لیستی 162 ی یه‌كێتی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌د و سالار مه‌حمود سرودێكى نوێیان تۆماركردوه‌.

لینكی یاریدەدەر بۆ بینینی ڤیدیۆكە

PUKmedia هاژه‌ باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket