riklam

تاڵه‌بانی: یه‌كێتی پارێزه‌ری مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی كورده‌

ی.ن.ک‌‌ 10:35 AM - 2018-04-23
.

.

ئه‌مڕۆ 23-4-2018 قوباد تاڵه‌بانی به‌شداری بانگه‌شه‌ی لیستی 162 له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كات.

له‌به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی به‌ئاماده‌بونی جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و لایه‌نگرانی یه‌كێتی به‌شداری ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی كرد.

هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكدا وتی: ده‌بێت له‌ڕێی ده‌نگدانه‌وه‌ لیسته‌كه‌مان سه‌ربخه‌ین پێویسته‌ هه‌مووان پشتیوانی كاندیده‌كانمان بكه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا داكۆكیمان لێبكه‌ن.

وتیشی، پێویسته‌ له‌سه‌رمان پشتیوانی یه‌كێتیه‌كه‌مان بكه‌ین هه‌تا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ساڵی 2018 ئه‌وه‌ بیسه‌لمێنین كه‌یه‌كێتی ئه‌و لیسته‌یه‌ كه‌پارێزه‌ری مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی كورده‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket