یەكێتیەكان هیممەت بكەن...
ی.ن.ک 12:22 PM - 2018-04-21.
بڕوای تەواوم هەیە، كەس نیە لەم هەرێمە بگرە لە عێراقیش ئەو راستیە نەزانێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چ كەساتیەكی مێژویی سەرمەشقی بووە و لە چ ساتەوەختێكی هەستیاری نەتەوەییمان پێكهێنراوە، هەر ئەوەش وایكردووە روبەڕوی چەندین داڕسانی(تحدیات) گەورەو گرنگ ببێتەوە، بەشێوەیەك هەندێجار تالێواری بوون ونەبوون بردراوە، لەو كاروانە پڕ لە سەروەریەی، دەیان سەركردە و سەدان فەرماندە و هەزاران شەهیدی كردۆتە سور خەڵاتی گەل و نیشتیمان، لە پاڵ شەڕی بێ ئەمانی دكتاتۆریەت، نان و ئازادی دروشمی سەركردە و رابەر مامی گەورە بووە، ئەلف و بێی جیاوازی بیروڕا لە فێرگەكانی ئەو حیزبەوە سەری دەرهێنا.
لە سایەی ئەو حزبەوە فێری سەرەتاكانی مافی چارەی خۆنوسین و بنەماكانیتری پێكەوە ژیان و دادپەروەری كۆمەڵایەتی كراین، تەڵقینی ئازایەتی و خۆنەویستی لە خوێندنگەكەی یەكێتیەوە هزر ئاژۆ كراین، لەدێهاتەكانەوە لەسەر سەرەتاكانی دیموكراسیەت و كاری هەرەوەزی و بنەماكانی پێكەوە تەكبیركردن راهێنراین، سەرەنجام وایلێهات دێهات و خەڵكی خانوە قوڕەكان و دڵسۆزانی ئەم هەرێمە لەگەڵ یەكێتدا ئاوێتە بن وەك ماسی و ئاو بۆ ژیان بۆ ئایندە.
یەكێتی بوو كوردایەتی سەردەمیانەی داهێنا سەرەنجام پارچەكانیتری كوردستان بناسین، زەخاوی روح دراین ئەگەر لە هەر شوێنێكدا كوردێك سەركەوێ ئیتر هەموو كورد سەركەوتوە،لە كوێشدا منداڵە كوردێك بێ ناز بكرێ ئیتر هەموو كورد بێ ناز كراوە، بە ئاسودەییەوە دەیڵێم و دڵنیام هەموو خاوەن ویژدانەكان هەروا دەڵێن، قەرزارترین ئەی مامە گیان، قەرزارتین ئەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەقت لەسەرمانە و دەبێت ئەو قەرزەت بدەینەوە.
دەسا دڵسۆزەكان، یەكێتیەكان هیمەت بكەن ئەمڕۆ رۆژی دانەوەی قەرزەكانە، رۆژی تازەكردنەوەو بەخشینەوەی وەفاو ئەمەكداریە، رۆژی مەردایەتی و خۆنەویستیە بۆ مامی مامان، مامێك 63 لە تەمەنی خۆی بەخشیە هەمومان بۆ یەكێتی كوردایەتی بۆ ئاڵای سەوزی دەستی شەهیدان و كەسوكاریان.
مەهێڵن ئەو خەونە نەزۆكەی ناحەزان كە لەوەتەی ئەم یەكێتیە دروستبووە، زۆر بەزەقیش لە ساتی نەخۆشكەوتنی سەركردە و رابەری نەتەوەیی، فاڵ بۆ ئەو حیزبە جەربەزەیە دەگرنەوە، سەری زمان و بنی زمانیان پڕوپاگەندەی دوژمنانە بووە، بە دڵنیاییەوە بۆیان نەچوە سەر دەنا لە تەك دوژمنە سەر سەختەكان دوا پاڵیان بە یەكێتیوە دەنا، لە كاتێكدا هەر ئەوانە لە سایەی ئەو یەكێتیەدا لاف و گوزافی یەكێتی بوون و كوردبوونیان لێدەدا و منەتیان بەسەر یەكێتیە دڵسۆزەكان و خەڵكی قوربانیدەری دەكرد.
هەموشمان لەبیرمانە لە هەڵبژاردنی رابردوودا كاتێك یەكێتی دەنگەكانی كەمیكرد، ئەو هاوبچمانە هەمویان چۆن لیكاو لە زاریان دەهاتە خوارێ بۆ دەسەڵات و پلە و پایە، لە پێشبڕكێی یەكتردا یەكێتیان بەجێ هیشتوو چونە سەرتەختی چەور و لەڕ و لەرزۆكیان، دواجار دەركەوت هەمویان كوڕی رۆژن و لە تەنگانەدا بارگە و بنەیان دەپێچنەوە دەچنەوە بەرگە كۆنینەكانیانەوە.
شەڕی داعشیش ئەوەی سەلماند كێ كوڕی رۆژی تەنگانەیە و گیانی خۆی دەخاتە سەر نێزەی تڤەنگەكان، كێشن پەڕو باڵیان لە كاتی ئاساییدا تاوس ئاسا دەفڕكێنن لە ئاوی لیخینیشدا گەمەی گوماناوی دەكەن، ئیتر هەر یەكێتی كۆڕی كوردایەتی و مەردایەتی و تەنگانەیە، باهەمومان سەری بخەین، بۆ ئەوەی لە لایەك خەونە وەنەوشەییەكانی ئەو حیزب و دەستە و تاقمە تازانە لە گۆڕنرێن، لە لایەكیتر بەرجەستەی مافە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانمان بكەین.
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24