riklam

ئارێز عەبدوڵا: شێواندنی پۆستەرەكان زیان بە یەكێتی ناگەیەنێت

ی.ن.ک‌‌ 01:27 PM - 2018-04-19
.

.

بەمەبەستی سیاسی و بۆ زیانگەیاندن بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە زۆربەی شارو شارۆچكەكان پۆستەر و وێنەی بانگەشەی  كاندیدەكانی یەكێتی دەشێوێنرێت، كاندیدێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت، ئەو كارە نەشیاوانە هیچ زیانێك بە یەكێتی و ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناگەیەنن.

ئارێز عەبدوڵا كاندیدی ژمارە 2 لەسەر لیستی162 لە پارێزگای هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند:  ئەو كارە كارێكی ناشارستانییە و تەنها لەئەنجامدەرانی دەوەشێتەوە، بە بڕوای من بەمەبەستی سیاسی و لابردنی ژمارەو روخساری كاندیدەكان ئەنجامدەدرێت، تا لەبەرچاوی هاووڵاتیان نەبن.

وتیشی: ئەو كارە لەهەر شار و قەزا و ناحیەیەك ئەنجامبدرێت پێویستە دەسەڵات رێگرییان لێبكات،هەموو ئەو كەسانەش دڵنیا دەكەمەوە ئەو كارە نە زیان بە یەكێتی و نە بە كاندیدەكانی دەگەیەنێت و هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نابێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە لەسەرەتای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە لە پارێزگای هەولێر و چەند شارو شارۆچكەیەك هەوڵی شێواندن و دڕاندنی پۆستەرەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدرێت و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش چەند وێنەیەك لەسەر ئەو بابەتە بڵاوبووەتەوە.

PUKmedia   تاژاو محەمەد

 

23.jpg

1.jpg

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket