riklam

قادر حەمەجان:پلانی داهاتوی یەكێتی چارەسەری ریشەی ئەم دۆخەیە

ی.ن.ک‌‌ 06:07 PM - 2018-04-18
.

.

لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی لەمەراسمی ناساندنی كاندیدەكانی لیستی ژمارە 162ی یەكێتی لەپارێزگای سلێمانی و دەوروبەری رایگەیاند: یەكێتی بەپشتبەستن بەڕابردویەكی پرشنگدار پشتیوانی رێبازی شەهیدان و رێبەری سەركردەی گەورەی گەلەكەمان مام جەلال لەم قۆناغە گرنگەدا تەنهاو تەنها ئامادەی سەركەوتنێكی دیكەیەو پلانی داهاتووشی مامەڵەكردنە لەگەڵ چارەسەری ریشەی ئەم دۆخە.

قادر حەمەجان لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەراسیمی ناساندنی كاندیدەكانی لیستی ژمارە 162ی یەكێتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەپارێزگای سلێمانی و دەوروبەری رایگەیاند:یەكێتییەكەیان بەپشتبەستن بەرابردویەكی پرشنگدار، بەمتمانەیەكی قوڵەوە، بەئێوەی هەمیشە پشتیوانی ئەم رێبازەی شەهیدان و رێبەری سەركردەی گەورەی گەلەكەمان مام جەلال لەم قۆناغە گرنگەدا تەنهاو تەنها ئامادەی سەركەوتنێكی دیكەیە.

وتیشی: هەمولایە دەزانن گەلەكەمان خاوەنی حزبێكە كە تایبەتمەندی جیاوازو بیروبۆچونی جیاوازی لەخۆگرتووە، ئێمە لەشاخەوە بۆ شار لەئێستاوە بۆ داهاتوو ئایندە سوین لەسەر بەردەوامیدان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزەكەمان، بەم رەنگاو رەنگی و جیاوازی دەنگ و بۆچونەوە قۆناغ بەقۆناغ  پێشەنگ بووین و كۆڵمان نەداوە.

قادر حەمەجان راشیگەیاند: دەستكەوتەكانمان بۆ گەلی كوردستان ئێمەی وەك پێشەنگ و رێبەر نواندوە، بەڵێ كەموكورتیمان هەبووەو بێ هەڵە تێمان نەپەڕاندوە، بەڵێ هەندێكجار لێرەو لەوێ یەكێتییەكەمان باجی بەرپرسێكی خراپ و مامەڵەیەكی دزێو و  بڕیارێكی نادروست و نابەجێشی داوە، بەڵام خۆمان دەزانین كەلێن و كەموكورتییەكان چین و چارەسەرەكانیش كامانەن، بۆیە دوای ئەم سەركەوتنە پلانی داهاتووی یەكێتی مامەڵەكردنە لەگەڵ چارەسەری ریشەی ئەم دۆخە، ئەم قۆناغەی تێمان پەڕاندوە چۆن لەلایەنە باشەكانیدا پێشڕەوبووین لەلایەن سلبییەكانیشی خۆمان بێبەری ناكەین و بەدیدێكی واقیعیانەوە دەڵێین دەنگمان پێبدەن، دەنگبدەن بەلیستە سەوزەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لیستی متمانەو سەقامگیرو بەردەوامی ئارامی و ئاسایش و بەرگریكردنە لەكوردستان، لیستی پابەند بوونە بەپاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان، لیستی ئەو حزبە تێكۆشەرە، ئەو رابەرە گەورە، كە سەرەڕای پیلانی ناحەزان و دوژنمانی باجی زۆری راگرتنی باڵانسی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەشی داوە.  

ئەوەشی خستەڕوو:یەكێتی حزبی ناو هەناوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە، بۆیە لەهەورازو نشێودا ناكەوێ و تەسلیم نابێت، خەڵكی كوردستان ئەو راستیەیان لاچەسپیوە یەكێتی حزبی خۆیانە دەبێت هەروا بمێنێتەوە، داوا لەهەڤاڵان و جەماوەرو دەنگدەرو هەوادارانی یەكێتی دەكەین كە هەڵمەتی بانگەشەیەكی ئارام بەڕێبكەین و نمونەیەكی پێشكەوتوو شارساتنی سەردەم لەم پارێزگایەو هەرێمی كوردستان پێشكەشبكەین، چونكە وەك یەكێتی دووجار سەركەوتوو دەبین، جارێك لەپاراستنی ئارامی بانگەشەكان و فرەرەنگی و فرەحزبیدا، جارێكی دیكەش سەركەوتوو دەبین وەك لیستی ژمارە 162ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

ئەوەشی راگەیاند: كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمان و دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەرو هەڤاڵانی یەكێتی، دەنگدانتان بەئاڵا سەوزەكەی یەكێتی گوڕوتینێكی باشترمان دەداتێ بۆ چاكسازی و سەركەوتنێكی دیكە، بۆ باشتركردنی گوزەرانی خەڵكی كوردساتن كە ئەوە ئێمەین دەتوانین بەڵێن بدەین و ببەینەسەر.

 

دەقی وتارەكە

•كەسوكاری سەربڵندی شەهیدان

•هەڤاڵانی سەربەرزی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

•جەماوەری  دڵسۆزو بەئەمەكی سلێمانی ودەوروبەری

•پاڵێوراوانی (ی.ن.ك) بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

•ئامادەبوانی خۆشەویست

بەخێربێن بۆ مەراسیمی پڕ شكۆی ناساندنی پاڵێوراوانی لیستی ی.ن.ك لەسنوری پارێزگای سلێمانی .

یەكێتیەكەتان بەپشت بەستن بەرابردوویەكی پرشنگدار بەمتمانیەكی قوڵەوە بەئێوەی هەمیشە پشتیوانی ئەم رێبازەی شەهیدان‌و رێبەریی سەركردەی گەورەی گەلەكەمان مام جەلال، لەم قۆناغە گرنگەدا تەنها‌و تەنها ئامادەی سەركەوتنێكی دیكەیە.

هەموو لایەك دەزانن ئێمە خاوەنی حزبێكین كە تایبەتمەندیی جیاوازو دیدوبۆچونی جیاوازی لەخۆگرتووە ، ئێمە لەشاخەوە بۆ شار لەئێستاشەوە بۆ داهاتوو سوورین لەسەر بەردەوامبوون بۆبەدیهاتنی ئامانجە پیرۆزەكە، بەم رەنگاو رەنگی ‌و جیاوازی دەنگ‌و بۆچوونەوە. قۆناغ بەقۆناغ پێشەنگ بوین‌و كۆڵمان نەداوە، دەستكەوتەكانمان بۆ گەلی كوردستان ئێمەی وەك پێشەنگ‌و رێبەر نواندووە... بەڵێ كەموكورتیمان هەبووە ، بەڵێ بێ هەڵە تێمان نەپەڕاندووە ، بەڵێ هەندێ‌ جار لێرەو لەوێ‌ یەكێتییەكەتان باجی بەرپرسێكی خراپ‌و كارو مامەڵەیەكی دزێوو بڕیارێكی نادروست‌و نابەجێی داوە ، بەڵام خۆمان دەزانین كەلێن‌و كورتیەكانمان چین‌و چارەسەرەكانیش كامانەن . هەربۆیە پاش ئەم سەركەوتنە ، پلانی داهاتووی یەكێتی مامەڵەكردنە لەگەڵ چارەسەركردنی ریشەیی ئەم دۆخە .

ئەوقۆناغانەی تێمان پەراندوون ، وەك چۆن لەلایەنە باشەكانیدا پێشڕەو بوین ، خۆمان لەلایەنە سلبیەكانیشی بێ بەری ناكەین . 

بەدیدێكی واقیعبینانە‌وە دەڵێین دەنگمان پێبدەن.. دەنگ بدەن بەلیستە سەوزەكەی (ی.ن.ك) كە لیستی متمانەو سەقامگیری‌و بەردەوامبوونی ئارامی و بەرگریكردنە لەكوردستان . 

لیستی پابەندبوونە بەپاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان ، لیستی ئەو حزبە تێكۆشەرە ڕابەرەیە كە سەرەڕای پلانی ناحەزو دوژمنەكانی ، باجی زۆری ڕاگرتنی باڵانسی ناوخۆی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكەشی داوە . یەكێتی حزبی ناو هەناوی خەڵكی كوردستانە ، هەربۆیە لەهەورازو نشێویشدا ناكەوێ‌و تەسلیم نابێ ، خەڵكی كوردستان ئەو ڕاستییەیان لاچەسپیووە كە یەكێتی حزبی خۆیانە ،  دەبێ هەرواش بمێنێتەوە .

لێرەدا داواكارین لەهەڤاڵان وجەماوەری یەكێتی ودەنگدەرو دۆست وهەوادارانی , دەست لەناو دەست هەموو پێكەوە هەڵمەتی بانگەشەیەكی ئارام بەرێبكەین ، نموونەیەكی پێگەیشتوو وشارستانیانەی سەردەم لەم پارێزگایەدا پیشانبدەین ، كەئەنجامەكەی وەك یەكێتی دووجار سەركەوتودەبین ،  یەكەم جار لەپاراستنی ئەمن ‌و ئارامی بانگەشەكاران‌و فرە ڕەنگی ‌و فرە دەنگی . دووەمیش وەك لیستی (162)ی (ی.ن.ك) .

كەسوكاری سەربڵندی شەهیدان ، زیندانیانی سیاسی ، پێشمەرگەو تێكۆشەرە دێرینەكان ، كەمئەندامانی سەنگەر , هەڤاڵانی ماندوونەناسی یەكێتی...دەنگدانتان بە ئاڵا سەوزەكەی یەكێتی گوڕوتینمان دەداتێ‌ بۆ چاكسازی ، بۆ باشتكردنی گوزەرانی خەڵكی كوردستان ، كە ئەوە ئێمەین دەتوانین بەڵێن بدەین‌و بیبەینە سەر . 

پشت بەخوای گەورەو ئیرادەی بەرزی ئێوەی هەمیشە كوردستانی , رۆژی 12/5 لەسەر سندوقەكانی دەنگدان ئاماژەی بەڵێ بۆ لیستی (162) دەكەینە ئاهەنگی سەركەوتن ..

داوا لەخەڵكی شاری قارەمانی سلێمانی ودەورو بەری وتەواوی سنوری لیستەكەمان دەكەین , دەنگ‌و متمانەتان بدەنەوە بەپارێزەری مورافەعەكانیان تا هەمیشە چەپكە گوڵەكە لەجێی تاقە گوڵەكەبێت , تا هێزی چەسپاندنی دەستور كاریگەرتربێت ،  خەڵكی كوردستان سودمەند تروماف‌و موچەو بژێوی پارێزراوتر دەبێ . ئەگەر هەر هاووڵاتیەكیش بەهەر هۆیەك لێمان نیگەران بووبێت , داوایان لێدەكەین بەدڵە گەورەكەیان بمانبوورن ، متمانەمان پێ بدەنەوە تا یەكێتیەكەیان دۆخی نادۆخیان بەئاراستەی دیموكراسی‌و عەدالەتی كۆمەڵایەتی‌و مافی هاوڵاتیبوون وچەسپاندن وسەروەری یاسا بۆ ڕاستبكاتەوە .

بیرت نەچێ ڕۆژی 12/5 یەكێتی‌و داهاتووی كوردستان بانگت دەكەن بۆ دەنگدان‌و هەڵبژاردنەوەی یەكێتی  .

بەڵێ خەڵكی شارە حەیاتەكەو دەوروبەری دەنگ بەئەزموون‌و ئارامی‌و دیموكراسی دەدەن .

بەڵێ بۆ تاكە لیستی (162)یەكێتی .

بەڵێ بۆ لیستی شەهیدان .

هەر شادوسەربەرزوسەركەوتوو بن .

 

PUKedia تایبەت 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket