riklam

وێنه‌.. بۆ سه‌رخستنی لیستی 162 قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی دوكانی كرد

ی.ن.ک‌‌ 12:25 PM - 2018-04-18
.

.

قوباد تاڵه‌بانی به‌ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن و ناساندنی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی كۆمیته‌ی 15ی دوكانی كردو وتارێكی بۆ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌ قه‌زاكه‌ پێشكه‌ش كرد.

قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: پێویسته‌ ھه‌موومان كار بۆ سه‌رخستنی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ین و باسی له‌ گرنگی سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی كرد له‌ ھه‌ڵبژاردنداو وتی: له‌ پێناو ناردنی به‌ھێزترین تیمی په‌رله‌مانی بۆ به‌غداد و له‌پێناو مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌بێت ھه‌موومان ماندوو نه‌ناسانه‌ كار بۆ لیستی 162 ی یه‌كێتی بكه‌ین.

قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌ مێژووی خه‌باتی په‌رله‌مانی یه‌كێتی له‌ به‌غدا كردو وتی: یه‌كێتی تاكه‌ ھێزه‌ بتوانێت مافه‌ ره‌واكانی كورد له‌ عیراقێكی فیدراڵدا به‌ده‌ستبھێنێت چونكه‌ بناغه‌ی كارو خه‌باتی یه‌كێتی له‌ به‌غدا سه‌رۆك مام جه‌لال دایناوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket