ده‌زگای هه‌ڵبژاردن: یه‌كێتی بانگه‌شه‌یه‌كی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌بات
ی.ن.ک 03:39 PM - 2018-04-17.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رهه‌ڵمه‌تێكی جیاوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی 162 ی (ی ن ك) په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
لیستی ژماره 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، به‌رنامه‌یه‌كی نوێی هه‌یه، هه‌میشه‌ش له نوێبوونه‌وه‌داین، له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا جیاواز له‌لیسته‌كانی دی چالاك ده‌بین، له‌وانیتر جیاواز بووین.
ئێمه كوڕی ژینگه‌ی كوردستانین، پاراستنی ئه‌ركی هه‌موومانه، بۆ پیشاندانی ڕێزی خۆمان به‌رامبه‌ر ژینگه‌ی ره‌نگین به‌خشنده‌ی وڵاته‌كه‌مان، شه‌ڕه په‌ڕۆ ناكه‌ین، وێنه‌و كاغه‌زو كارتۆنی زۆر بڵاو ناكه‌ینه‌وه، ژینگه پیس ناكه‌ین. وڵاتمان به‌خاوێنی ده‌هێڵینه‌وه.
جه‌ماوه‌ری كوردستان قۆناغی زۆر سه‌ختیان بڕیوه، یه‌كیتی هه‌میشه‌ی پشتی پێبه‌ستوون ، بۆ ڕێزگرتن له باری ده‌رونی، بۆ خزمه‌تكردنی زه‌وق و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی تاكه‌كان، له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا كاروانی ئوتومبیل و هۆڕین و گۆرانی و ده‌نگی به‌رز به‌كارناهێنین، ئێوه شایسته‌ی هه‌موو ڕێزێكن، ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئێوه‌دا بین.
ئێمه له لیستی ژماره 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. هه‌ڵمه‌ت ده‌كه‌ین، به‌ڵام خه‌ڵك كاری هه‌یه، زۆرجار پێویستی به‌وه‌یه به‌خێرایی بگاته شوێنێك؛ بۆیه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌راباڵه‌غی دروست ناكه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ژیانی ئاسایی مرۆڤه‌كان، خێزانه‌كان، تاكه‌كان تێك نه‌چێت. ئێمه خزمه‌تكاری جه‌ماوه‌رین، ده‌بێت وا بكه‌ین ژیانی ئاساییان نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
لیستی ژماره (١٦٢) چی ده‌وێت؟ ئه‌وه‌ی له ئه‌زمونه‌كانی ڕابردوویه‌وه فێری شتی نوێ نه‌بێت، ناتوانین چاوه‌ڕوانی داهێنانی تازه‌ی لێ بكه‌ین. ئێمه هه‌میشه له‌نوێبوونه‌وه‌داین، به‌رده‌وام بیر له شێوازی نوێتر ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مساڵ ده‌مانه‌وێت وێنه‌یه‌ك نوێ، مۆدێرن، قه‌شه‌نگ، پڕ له ئاكاری په‌سه‌ند پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن.
له‌م كاره، جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆمان ڕازی ده‌كه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تریش بیر له‌وه بكه‌نه‌وه وه‌ك ئێمه بكه‌ن، ئه‌وه شانازییه‌كی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئێمه‌و هیچیش له سایه‌ی ئه‌وان كه‌م ناكاته‌وه.
به‌ره‌و هه‌ڵمه‌تێكی هێمن، پڕ له ئارامی و ئاسایش، ڕێزگرتن له‌ژیانی تایبه‌تی هاوڵاتیان، پاراستنی دابونه‌ریته‌كان و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه كوردستانێكی سه‌وز كه هه‌موومان له‌سایه‌یدا به‌ئاسوده‌یی بژین.
سه‌ربه‌رزیی و سه‌روه‌رییه بۆ لیستی ژماره 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌گه‌ر متمانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، له‌پاڵ تێكۆشانماندا بۆ داكۆكیكردن له‌هه‌موو مافه ڕه‌واكانتداندا، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك فێری نه‌ریتی مه‌ده‌نی و هێمنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین.
PUKmedia راگه‌یاندنی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28