riklam

تەحەمول

بابەتی گۆڕاو 02:49 PM - 2018-04-15
.

.

تەحەمول

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ ئەرێ‌ كەللەپووت، وەكو بزانیت فیڕنەگولە هێشتا نەگەڕاوەتەوە؟
× نەوەڵـڵا قوربان.. بەخێرێ‌ هێشتا هەر لە ڕاوە.
ـ بەخوا ئەمیش كابرایەكی سەیرە!.. لەم بێ‌ پارەییەدا چووە چوار پێنج دەفتەری داوە بە سەپارەیەكی جێب بۆ راوە كەروێشك، كەچی لەو ژێر پردە شازی كەروێشك ئەكڕی بە حەوت هەزار دینار لەم پارە علوجە.
× ئیتر ئەڵێی چی!! هەر كەسەو خوا بە نەوعێ‌ خەڵقی كردووە.
ـ ئەرێ‌ بیل موناسەبە، ئێستاش وەكو جاران تاوڵە ئەكەن بە یەكەوە؟
× بەڵێ‌ قوربان.. زیادمان كردووە كەممان نەكردووە.
ـ هەموو جارێكیش هەر ئەو لێت دەباتەوە؟
× بەڵێ‌.. شانسەكەی شانس نییە!.
ـ شانسی چی رۆڵە! هەمووی خەتای تۆیە.. چۆن مەجال ئەدەی ئەو لە باتی تۆ زارەكان هەڵدا؟
× شەرتەكەی ئەو وایە ئەڵێ‌ یاری ناكەم ئەگەر لەباتی تۆش خۆم زارەكە هەڵنەدەم.
ـ ئینجا بۆ ئەیكەی؟ مەجبووری؟؟ من بم لەباتی تۆ ئەو نەوعە یارییە ببێ‌ بە رۆحی بنیادەم نایكەم و لێی نزیك نابمەوە.
× بەگم ئەوە جاران بوو كە زارەكەی منیش ئەو هەڵی ئەدا…
ـ ئەی ئێستا؟
× ئێستا هەر خۆی زارەكەم بۆ هەڵ ئەدات و هەر خۆیشی لەباتی من یارییەكە ئەكات.
ـ دەگ بە خێر نەیەیتەوە.. ئەی تۆ چی ئەكەی؟
× قوربان تەحەمول.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket