riklam

پەیامی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 بۆ هەڵبژاردن

ی.ن.ک‌‌ 02:39 PM - 2018-04-15
.

.

- ئێمەی درێژە پێدەری ڕێبازی یەكێتی و مام جەلال، كارەساتەكان نەیبەزاندوین، لەسەركەوتنیشدا بێباك نەبوین، بۆیە لەبەرامبەر چەواشەكارییەكانی ئێستادا هەر داستانی سەوزین.

- بەرەنگاربونەوەی ڕۆژگاری ڕەش و هەستانەوەی ئیرادەی گەل ناسنامەمانە، خزمەت و ئاوەدانیش ڕێگامانە، هەمیشە ئەركمان قورس بووە، بۆیە هەڵەمان كردووەو فێریش بووین، لە قوربانیدان درێخیمان نەكردووە.

-لیستێكی خاوەن بڕواو نوێبونەوەو گۆڕانكاریمان هەیە، سوردەبین لەسەر جێبەجێ كردنی دەستور و ماددەی 140و چەسپاندنی دیموكراسی و دژایەتی كردنی شۆڤینیەت و تایەفەگەری و هەڵگرتنی گەمارۆی ئابوری ، بۆیەدەنگ بدە بە لیستی 162.

- ی ن ك   سورە لەسەر گەڕانەوەی مافە نەتەوەییەكانمان و چارەسەری ئاشتیانە بۆ بەشەكانی دیكەی كوردستان.

- قوتابخانەی مام جلالین ، وەفاداری شەهیدانین ، پێشمەرگەی پێشەوەی سەنگەرین.

-دەنگ بدە بە لیستی 162 بۆ ئەوەی تیمێكی بەهێز بنێرینە بغداد بۆ بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket