riklam

دەستڕەنگین

بابەتی گۆڕاو 01:48 PM - 2018-04-08
.

.

دەستڕەنگین

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× ئەرێ‌ گەورەم سوئالێ‌ بكەم؟
ـ وەختی سوئال نییە. حسابەكەم لێ‌ تێك مەدە.
× چی حساب ئەكەی لەسەر خێر؟
ـ ژمارەی ئەو كارخانەو مەعمەلانەی كە دەوڵەمەندەكانی هەرێم دروستیان نەكردووە.
× قوربان گیان زۆر چاك ئەكەن كە دروستی ناكەن.. ئەوە حیكمەتێكی گەورەی نەتەوەیی تیایە.
ـ مەعمەل دروستنەكردن حیكمەتی نەتەوەیی تیایە؟!
× بەڵێ‌ حیكمەتیش و حەكیمی براشی.
ـ تۆ تێكچووی كابرا؟.. میلـلەتانی دنیا خواخوایانە ملیۆنێرێكیان تیا هەڵ بكەوێ‌ بۆ ئەوەی مەعمەلێ‌ كارگەیە شتێكیان بۆ دروست بكات و كەمێك دەردی بێكارییان لەسەر سووك بكات.
× بەگم ئەوە شمولی ئێمە ناكات. ئێمە جیاوازین.
ـ چۆن چۆنی جیاوازین؟
× ئوستازگیان مەعمەل كرێكاری ناوێ‌؟
ـ با..
× كورد تاقەتی كرێكاریی هەیە؟
ـ زۆر نا.
× كەواتە ساحێب مەعمەلەكە مەجبورە بچێ‌ كرێكاری عەرەب بێنێ‌.
ـ ئێ‌؟
× ئێ‌ ئیتر كاتێك بەخۆی ئەزانێ‌ بەدەستی خۆی وڵاتەكەی تەعریب كردووە.
ـ دە كەواتە ماڵیان ئاوابێ‌.. وەڵـڵاهی من ئەو لایەنەم لێك نەدابووەوە. باشە ئەم میلـلەتە هەتا كەی وا ئەبێ‌؟
× هەتا كەی چۆن ئەبێ‌؟
ـ ئاوا نەكردەو دەست و پێ‌ سپی و تەمەڵ؟
× حەیفت نەكرد قوربان!.. میلـلەت هەیە بەقەدەر كورد دەستڕەنگین بێ‌؟
ـ لە چیا دەستڕەنگینە؟
× لە دروستكردنی فیرعەونا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket