riklam

مەحمودی بێ‌ زەوا

بابەتی گۆڕاو 02:40 PM - 2018-04-04
.

.

مەحمودی بێ‌ زەوا

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× تڕڕم تڕڕم… تڕڕم تڕڕم…..
ـ ئەمركە حەیاتەكەم.
× توخوا بێ‌ زەحمەت سوئالێ‌.. سمێڵ ئەگەر خەنەی تێ‌ بگری….
ـ ئێ‌؟
× فەرزە یان سوننەتە؟
ـ كوێت باداوە عەزیزم؟
× ئۆفیسەكەی مامۆستا عەبدولـلەتیف نییە؟
ـ نەخێر چاوە راستەكەم.. ماڵی چالاكە.
*****
× تیت تیت تیت تیت… تیت تیت تیت تیت تیت….
ـ مەیكە بەڕۆژی خۆت هەلەو.
× یەعنی چی تەعەهودی كاتب عەدلی سلێمانی، لای ئێوە ناخوا؟
ـ بەزاتی خوا (شتی) وا لە دەمی ئێمە نەهاتۆتە دەرێ‌.
× سوێند مەخۆ..كوڕەكەم خۆی هێنای..لوولتان كردو فڕێتان دا.
ـ ئەترسم زانكۆی سەلاحەدینتان لێ‌ دابێت؟!
× ئەوێ‌ نییە؟
ـ نا عەزیزەكەم.. مەعمەلی نانی تیریی خەجەخانە.
*****
× تیلی لی لی لی … تیلی لی لی لی لی…
ـ یاحافیزەڵـڵا… فەرموو
× چۆنی قوربان گیان باشی شوكر؟
ـ سەلامەت بی برا گیان.
× ئەمشەو لەوێ‌ ئەبن؟
ـ لە كوێ‌ بە قوربان؟
× چییە ئەڵێی نامناسیتەوە!! عەبدولجەبارم.. عەبدولجەباری سایەق.
ـ عەبدولجەباری سایەق كێیە؟
× قوربان گیان ئەوەی بارە قاچاخی جگەرەو مەشروب بە سەیتەرەكەتانا ئەبەم.. ئەڵێم ئەمشەو لەوێ‌ ئەبی ئەمانەتەكە بهێنمە خزمەتت؟
ـ ئەمانەتی چی و باری قاچاخی چی؟ باسی چی ئەكەی؟
× مەترسە قوربان بە (واتس ئەپ) قسە ئەكەم كەس ناتوانێ‌ گوێمان لێ‌ بگرێ‌.. ئەمشەو ئەمانەتەكەت بۆ بێنم؟
ـ ئەمانەتی چی؟ تێناگەم!
× شیرینییەكەت عەرز ئەكەم.
ـ تۆ كوێت لێداوە؟
× مزگەوتی سەوزبڵاخ نییە؟ ئەوەی لای خانەقینەوە؟
ـ نەخێر مۆبایلی كاك مەحمودە.
× كام مەحمود؟
ـ مەحمودی بێ‌ زەوا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket