riklam

كەرەسەی پێویست

بابەتی گۆڕاو 12:09 PM - 2018-04-03
.

.

كەرەسەی پێویست

د.شیركۆ عبدالله‌‌

+ تێكدانی سەیرانێك:
× بارانێكی لەناكاو
× ماڵە عەرەبێكی دراوسی.

+ رزگاربوون لەم وەزعە قۆڕە: × دەمانچەیەك
× یەك فیشەك.

+ كاندیدبوون بۆ پەڕلەمان:
× پشتگیریی مەكتەب سیاسییەك
× تۆزێك مامەحەمەیی.

+ دروستكردنی قەوارەیەك:
× شەش حەوت ئەندامی تۆراو
× ماڵپەڕێك
× قەناتێكی رووقایم.

+ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانێك:
× تۆزێك وەعدی سەرخەرمان
× سی چل ئاسایشی شەقوەشێن.

+ سەنگەر گواستنەوەیەك:
× میلـلەتێكی بێ‌ زاكیرە
× كەمێك بێباریی.

+ تیجارەتێكی سەركەوتوو:
× شەریكایەتی لەگەڵ كوڕی مەسئولێكدا
× ڤالیۆمێك بۆ چاودێریی دارایی.

+ مردنێكی مسۆگەر:
× جەڵتەیەك لە نزیك ئینعاشەكە
× ریزێ‌ دكتۆری مانگرتوو.

+ تەواوكردنی مەنهەجێك:
× گۆرانیی دایە ئیمشەو لە خەوما.

+ وێرانكردنی حیزبێك:
× شەش حەوت مەسئولی ناتەبا
× هەڵدانەوەی دەفتەری كۆن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket