riklam

ئیتر بە تەمای چیت؟

بابەتی گۆڕاو 01:24 PM - 2018-04-02
.

.

ئیتر بە تەمای چیت؟

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ ئەرێ‌ نەمزانی مناڵەكانت چییان كرد؟.. موستەقبەلی خۆیان دروست كرد؟.
× قوربان گیان موستەقبەلی چی و بینای چی و دوور لەڕووی جەنابت تەڕەماشی چی؟!
ـ راست ئەكەی بەخوا.. موستەقبەل لەم مەملەكەتەی ئێمەدا وەكو بەعزە مقاولێك وایە پارەكەت ئەخواو دیارنامێنێ‌.
× بەس نازانم حكومەت بۆ نایەتە جواب؟ بۆ مشورێكی ئەو خەڵكە ناخوات؟
ـ حكومەت ئەزانی وەكو كێی لێ‌ هاتووە؟ وەكو ئەو كابرایەی كە مەدحیان كردو وتیان نەماندیوە نوێژان بكات بەڵام خوا هەڵناگرێ‌ رۆژوان دەخوات!!.
× دە لەسەر ئەو قسەیەی جەنابتا با بچوكی خۆت نموونەیەكت بۆ باس بكەم. جادەی زانكۆ ئەمریكییەكە شارەزایت خۆ؟
ـ بەڵێ‌ ئەی چۆن!. لەوێ‌ مرور تەحدیدی كردووە هیچ ئوتومێلێك نابێ‌ (60) زیاتر بڕوا.
× دە بەسەری تۆ من ئەو رۆژە لەو جادەیە بە (100) دوای ئوتومبێلی كامێراكەی مرور كەوتم نەمگرتەوە.
ـ ئەوەندە سەریع بوو؟؟!
× بەڵێ‌ ئەرێ‌ وەڵـڵا.
ـ سەیارەی كامێراكەش بوو؟؟
× بەڵێ‌، ئەو سەیارەیە بوو كە موخالەفەی سورعەت ئەگرێ‌.
ـ دە ئیتر بەتەمای چیت؟؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket